ساڵیحە ئایدەنیز: موخاتەبی چارەسەری عەبدوڵلا ئۆجالانە

ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە لە میتینگی ژناندا لە ئامەد قسەی کرد و رایگەیاند، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەشکێت و تاکە موخاتەبی چارەسەری دۆزی کوردیش عەبدوڵلا ئۆجالانە.

میتینگی ژنان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازادی و پارتی هەرێمەکانی دیموکراتیک بە دروشمی 'بەسە بۆ نەژدپەرستی و زایەندەپەرستی، کاتی ئازادی ژنانە' لە گۆڕەپانی ئیستاسیۆنی ئامەد کۆتایی هات.

لە میتینگەکەدا ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە قسەی کرد و وتی، "لە دەرسیم تاوەکو ئامەد، لە بۆتان تاوەکو سەرحەد ژنان ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەکان لەسەرپێن. پێویستە بزانرێت کە ژنان هیچ کاتێک هەنگاو بەرەودواوە نانێن و سەریان لەبەرانبەر دەسەڵات دانانەوێنن. ئەوان تەحەمولی رەنگ و هەلهەلەلێدانی ژنان ناکەن. مزگەوتیان کردووە بە بارەگای سەربازای. لەبەرئەوەی لە ئازادی ژنان دەترسن. دەزانن هەرچیەک ببێت ژنان دەست لە رێکخستنی خۆیان و گۆڕەپانەکان بەرنادەن. لەگەڵ هەموو گەمارۆیەک، بەڵام ژنان بەرخۆدان دەکەن. ژنان بە بەرخۆدان تاوەکو ئەمڕۆ هاتوون."

ئایدەنیز هەروەها ئاماژەی بە گۆشەگیریدا و وتی، "فشارەکان بەهۆی گۆشەگیریەوەیە. ئەگەر دەنگی بەڕێز ئۆجالان ببیسترێت، دیموکراسی پێشبکەوێت. دەنگی ئۆجالان ئاشتی لە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت. دەسەڵات لە دیموکراسی و ئازادی دەترسێت. ئەمڕۆ ئەو کەسانەی کە لە کوردستان دەگەڕێن و باسی موخاتەڤ دەکەن پێویستە بزانن، ئێمە هەموو کاتێک رامانگەیاندووە کە موخاتەب کێیە. موخاتەب بەڕێز ئۆجالانە."

ئایدەنیز لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە یەکێتی کرد و وتی" تاکە رێگە یەکگرتنە. ئێمە لە دروستکردنی یەکێتیدا پێشەنگین."

میتینگەکە بە هەلهەلەلێدان و هەڵپەڕکێ کۆتاتی هات.

ف.ق