شاندی ئاشتی: ئێمە ڕێگا نادەین جارێکی تر کوردستان داگیر بکرێت

ئەندامەکانی گروپی ئاشتی ئەوانەی کە ڕێگایان لێگرابوو لە ئەڵمانیاوە گەشت بکەن بۆ هەولێر نارەزایتان لە دژی ئەو ڕەوشە هێنایە زمان.

بۆ ئەوەی شەڕ  لە نێوان کوردان دروست نەبێت و ئاستەنگی لە پێش شەر دروست بکەن، سەر لەبەیانی ئەمرۆ شاندی ئاشتی لە دوسلدۆفەی ئەڵمانیەوە ویستیان بچن بۆ هەولێر، بەڵام ئەوە شاندە ئاستنگ کرا، سیاستەمەدار عەبدوڵا دەمیرباش و پەرلەمانتاری هەرێمی هامبۆرگی پارتی چەپ جانسی ئۆزدەمیر لە دژی ئاستنگەیەکان نارەزایتیان هێنایە زمان.

سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵا دەمەرباش ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستی ئەڵمانیا شەرمەزار دەکەن. دەمەرباش وتیشی:" ئامانجی شاندی ئاشتی ئەوە بوو کە پێش ئەوەی ناکۆکی لە نێوان ‌هێزە کوردستانیەکان زیاتر بێت، شاندەکە پێش لە ناکۆکیەکان بگرێت و بە دیالۆک کێشەکان چارەسەری بکەن."

ناوبراو وتیشی:" ئەمانجیان ئەوەبوو کە ناکۆکی دروست نەبێت  بۆ ئەوە مەبستە دیدار دروست بکەن. ئەو هێزانەی کە چونی ئێمە ئاستەنگ دەکەن، دیانەوێت لە سەدەی  ٢١ بێ کورد ىی بەش بن  و جارێکی تر کوردستان داگیر بکرێت."

هەروەها دەمەرباش سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئاشتی وتی:"چەندەش ئاستەنگمان بکەن ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین،  ئێمە جارێکی بانگەواز لە بەرێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، هێزە کوردیەکان و کەسانی ڕۆشنبیر دەکەین کە ئەو کێشانە بە گفتو گۆ چارەسەر بکەن"

ئۆزدەمیر: ئەڵمانیا نەیەوت زەرد لە بەرژەوەندی بازرگانیەکانی بکەوێت

پەرلەمانتاری هەرێمی هامبورگی پارتی چەپ جانسو ئۆزدەمیر وتی ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ هاوڵاتیانی مەدەنی دیادر بکەن، وتیشی:" هێرشکردنە سەر کەمپی مەخمور بە واتای شەڕ لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی."

ئۆزدمیر دەربارەی ئاستنگیەکانی حکومەتی ئەڵمانیا لە ناو فرۆکە خانە وتی: ئەوە ئیسپات بوو کە حکومەتی ئەڵمانیا نەیەوەت لە کوردستاندا ئاشتی هەبێت، دەیانەوێت شەڕ گەرم ببێت، نایەوێت زەرد بە بازرگانی چەکی ئەڵمانیا بکەوێت لە گەڵ تورکیا."

ڕ.ح