"سیستەمی ئێمە بنەمای پەروەردەی زمانی دایکە بۆ چوار پارچەی کوردستان"

بێریڤان کایا، هاوسەرۆک وتەبێژی پەروەردەی کەمپی مەخمور، رایگەیاند کە ماوەی ٢٧ ساڵە لە کەمپی مەخمور بە زمانی دایک وانە دەڵێنەوە و وتی کە سیستەمی پەروەردە لەسەر هێڵی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بنیات نراوە.

لە کەمپی ئاوارەکانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) بۆ ماوەی نزیکەی ٢٧ ساڵە پەروەردە لەسەر بنەمای زمانی کوردی دەدرێت. سەبارەت بە ساڵی نوێی خوێندن لە مەخمور، وتەبێژی پەروەردە، مامۆستا بێریڤان کایا، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (  ANF) کرد.

کایا ڕایگەیاند کە ساڵی نوێی خوێندن لە ١٣ی ئەیلولەوە دەستی پێکردووە و وتی: "پێش ئەوەی دەست بە ساڵی نوێمان بکەین، وەک ئەو پلانەی لەبەردەممان داناوە، لە دوایین کۆبوونەوەدا بڕیار درا کە وۆرک شۆپێک لەسەر کێشەکانی ئێستای پەروەردە رێکبخریت. بە پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک لێکۆڵینەوە لەو کێشانە کرا. نزیکەی دوو مانگ ئەم کۆمیسیۆنە توێژینەوە جۆراوجۆرەکانی خۆی ئەنجامدا و هەموو کێشە پەروەردەییەکانی هەڵسەنگاند. بەم شێوەیە وۆرک شۆپەکەمان لە مانگی ئابدا بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. بەم ئامادەکارییە بۆچوون و هەڵسەنگاندن و پێشنیارەکان خرانەڕوو، چونکە ئەو گروپەی کە پێکهێنرا لەگەڵ گەل و دامودەزگا و ئەنجومەنەکانی بەشەکە ئەنجامدرا و ئەمەش بوو بە بنەمایەک بۆ ساڵی نوێ. لەم ڕووەوە هەندێک لەو گۆڕانکاریانەی کە لە سیستەمەکەدا کردمان، وەک بەڕێوەبردن، بارگرانی ئێمەیان کەمێک سووکتر کرد. بەم ئامادەکاریانە دوو ڕاهێنان بە شێوەی تایبەت و گشتی بۆ ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ پێشکەش کرا. ئەم ئامادەکاریانە بوونە بنەمایەک بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی ٢٠٢٢-٢٠٢٣”.

"پەروەردە لە مەخمور بنەمایە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان"

کایا ڕاشیگەیاند، داواکاری بۆ ناو تۆمارکردنی قوتابخانەکان لە 13ی ئەیلولەوە دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە و وتی: "بەپێی ئامارەکان ئێستا نزیکەی سێ هەزار خوێندکار لە کەمپەکەدا هەن. پێنج قوتابخانەی دایکمان هەیە کە لە ژێر چەتری دامەزراوەکەدا کاردەکەن. هەروەهاچوار قوتابخانەی سەرەتایی و دوو قوتابخانەی ناوەندی و قوتابخانەیەکی ئامادەیی هەیە. هەروەها گرێبەستێک هەیە بۆ خوێندنی باڵا. جگە لەمەش ئامادەکاری بۆ ئەو ئەکادیمیایە دەکرێت کە بتوانێت گۆڕانکاری لە سیستەمی پەروەردەی کەمپەکەدا بکات. بەگشتی کاتێک مرۆڤ چاودێری دەکات، بەڕاستی پەروەردەی مەخمور بناغەیە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەتی لەڕووی زمانی کوردییەوە ئەنجام بدرێت. چونکە پەروەردەی مەخمور مێژوویەکی ٢٧ ساڵەی هەیە. ئێمە بەسەر ئەو سەختییانەدا زاڵ بووین کە لە ڕووی زمانەوە هەبووە. لەو پەروەردەیەی کە دەیدەین، لە ئاستی سەرەکیدا گرنگی بە زمانی کوردی دەدەین.

ئەمساڵ کارێکی تایبەت بۆ قوتابخانەی سەرەتایی ئەنجامدرا. بۆ ئەوەی سەرنجی قوتابیان ڕابکێشین، وێنە لەسەر دیواری قوتابخانە سەرەتاییەکان دروستکرا و هەروەها قوتابخانەکانمان نۆژەن کردەوە.

کایا ئاماژەی بەوەکرد کە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ کە سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە ناو کەمپەکەدا بڵاوکرایەوە، سیستەمی هاوبەشی نوێنەرایەتی لە بواری پەروەردەدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و وتی: "جگە لەوەش، لە سەرجەم قوتابخانەکاندا ٣ بەڕێوەبەر هەیە و هەماهەنگی دەکەن. وەک کارگێڕییەکی گشتگیر، سیستەمی پەروەردە لەلایەن کۆی گشتی ٣١ کارگێڕ و ١٥٠ مامۆستا و ١٤ قوتابخانە بەڕێوەدەبرێت. ئامانجی سەرەکیی سیستمەکە بریتییە لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆیی بەپێی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتی. کاتێک سەیری دۆخی ناوخۆیی دەکەین، سیستەمەکەمان وەک نموونەیەک بۆ سیستەمی پەروەردەیی دەوروبەری کەمپەکە پەرەی سەندووە. چونکە کاتێک ئەو شاندانەی لە دەرەوە دێن لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەن و لەو گفتوگۆیانەی کە ئەنجام دەدرێن، هەنگاوێکی زۆر زیاتر لە سیستەمەکەدا هەیە. دەبینین سیستەمی بەڕێوەبردنمان لە ئاستێکی باڵاتردایە، لەسەر بنەمای هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و سیستەمی نەتەوەی دیموکراتی.

'بەر لە رێگریکردنیش ئاستەنگی هەبووە'

کایا باسی لەوەشکرد کە ئەوان لە زۆر لایەنەوە وەک پەروەردەی مەخمور ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە و وتی: "ساڵانە قوتابخانەکانی ناو کەمپەکە بۆژەن دەکەینەوە. هەروەها ئەمەش سەختیمان بۆ دروست دەکات چ لە ڕووی ماددی و چ لە ڕووی ڕۆحییەوە. بەم مەبەستەش زۆر دیدارمان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق و هەروەها لەگەڵ سیستەمی پەروەردەی ناوخۆیی ئەنجامدا. بەڵام داواکارییەکانمان قبوڵ نەکرا. جگە لەمەش لەڕووی کەرەستەی پێویست وەک کتێب و کەلوپەلی نووسین. نەتوانرا داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێت. بەر لە رێگریکردنیش ئاستەنگی هەبووە. زۆر جار دەستیان بەسەر ئەو شتانەدا گرتووە کە لە دەرەوە بۆ پەروەردە و فێرکردن دەهێنران و ڕێگەیان نەدەدا بچنە ناو کەمپەکەوە. ئەمە یەکێک بوو لەو نادادپەروەریانەی کە بەرامبەرمان ئەنجامدراوە. جارێک لە رێگەی هەوڵەکانمانەوە دیپلۆماسی کەمپەکە لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق کۆبووەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو داواکارییەکانمان خستەڕوو. هەروەها باس لە پرسی ئاستەنگەکانی خوێندن بۆ خوێندکاران کرا لە زانکۆ، بەڵام هەرچەندە خوێندکارەکانمان بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد و نمرەی باشیان وەرگرت بەڵام وەڵامێکی ئەرێنییان نەداینەوە. لە بەرامبەر ئەمەشدا هەوڵمان هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەک. بەداخەوە کەرەستەی پێویستمان لەبەردەستدا نییە بۆ بنیاتنانی دەرفەتی خوێندنی ئاست بەرز لە کەمپەکەدا. ئەو نادادپەروەریانەی ئێستا بەرامبەرمان دەکرێت ئاشکرایە کە بەشێکە لە سیاسەتی ئەوان."

ف.ق