تەڤگەری ئازادی: جەژنی قوربان لە گەلی کورد و موسوڵمانان پیرۆز دەکەین

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەى هاتنی جەژنی قوربانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جەژنی قوربان لە گەلی کورد و مسوڵمان پیرۆز بێت.

دەستەى بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەى هاتنی جەژنی قوربانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادی

جەژنی قوربان لە گەلی کورد و موسوڵمانان پیرۆز دەکەین

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان پیرۆزبایی لە گەلی کورد و گشت موسوڵمانانی جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشحاڵی بۆ گەلی کوردی قوربانیدەر.

وەک (تەڤگەری ئازادی) پێمان وایە بەهۆی هەبوونی کێشەگەلێکی زۆر لەناو کۆمەڵگەدا  بەشێکی زۆری خەڵک گیرۆدەیە و توانای ماددی زۆرکەمە بە شێوەیەک کە ڕەنگە نەتوانێ پێداویستیەکانیان بۆ ئەم جەژنە دابین بکەن، ئەمە جگە لەوەی پشێویەکی زۆر لە باشوری کوردستاندا دروست بوە و نائارامی و شەڕ و ئاڵۆزی لەم بەشەی کوردستاندا هەیە، دەمانەوێت ئەوەش بە گەلەکەمان ڕابگەیەنین کە مەترسی گەورە ڕووی لە ناوچەکەیە و بۆی هەیە بە قوربانیدان لێی قوتار ببین، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە مێژە ئێمە قوربانی دەدەین، هەربۆیە هێزە سیاسیەکان و کەسایەتی و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەبێت بە هەستیاریەوە مامەڵە بکەین و لەو دۆخە بڕوانین وە تاکە چارەسەر بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیانە ئاشتەوایی نێو ماڵی کوردە لە تەواوی کوردستاندا.

 سەرەڕای ئەوەش دووبارە جەژنە پیرۆزە لە گەلەکەمان دەکەین و هەر لە جەژن و خۆشیدابن.

ژ.ت