ڤیدیۆی ترس و هەڵاتنی سەربازانی سوپای تورک بڵاوکرایەوە

ئەو سەربازانەی تورک، کە هەوڵ دەدەن لە شاخی ئێف ئێم دابەزن، بە چالاکیی گەریلا تووشی شپڕزەیی و ترس دەبن و هەڵدێن. شپرزەیی و ترسی سەربازانی تورک بە کامێرای گەریلا تۆمار کراوە.

لەو گرتە ڤیدیۆییانەدا کە گەریلاکان تۆماریان کردووە، کاتێک هێزەکانی گەریلا تەقە لە سەربازانی تورک لە ناوچەکانی شاخی ئێف ئێم و شاخی هەکاری دەکەن، سەربازانی تورک تووشی شپرزەیی و ترس دەبن و لە گۆڕەپانەکان ڕادەکەن.

لە شەڕەکانی شاخی هەکاری، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای ئاوی زێ سوپای تورک ژمارەیەکی زۆر سەربازی  کوژراون.

لە رۆژئاوای زێ لە چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ٢ هەلیکۆپتەری سوپای تورکی داگیرکەر خراونەتە خوارەوە و چەندین کەلوپەلی سەربازیش لەلایەن گەریلاکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەرچەندە ناسنامەی هەندێک لە سەربازە سزادراوەکان لەلایەن هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ەوە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام سوپای تورک تا ئێستا لەوبارەیەوە لێدوان و ڕاگەیاندراوی بڵاونەکردووەتەوە.

زۆرجار بە گرتە ڤیدیۆییەکان ئاشکرا کراوە، سوپای تورک لەو ناوچانەدا بەرامبەر هێزەکانی گەریلا تێکشکاوە.

لە ڤیدیۆ نوێکاندا ئەوە دەبینرێت، کاتێک سەربازانی تورک دەیانەوێت لە شاخی ئێف ئێم دابەزن و بڵاوە بە شاخەکەدا بکەن و خۆیان  جێگیر بکەن، هێزەکانی گەریلا لە دژیان بەچالاکی دەکەن، سەربازانی تورک ناتوانن وەڵامی گەریلا بدەنەوە و بە ترسێکی زۆرەوە  دیسانەوە بەرەو شاخەکە هەڵدێن.

هەروەها لە شاخی هەکاری و لە هەمان ناوچەدا سەربازانی سەر شاخەکە کاتێک لەلایەن گەریلاوە چەند فیشەکێکیکان پێوەدەنرێت تووشی ترس و شپرزەییەکی زۆر دەبن و خێرا دەست بە ڕاکردن دەکەن بۆ ناو بەردەڵانەکان.

ژ.ت