یادی بێریتان لە سلێمانی کرایەوە

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەک ئەندام و لایەنگرانی، یادی ٢٩مین ساڵیادی شەهیدبوونی بێریتانیان کردەوە.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان – رژاک، یادی شەهید بێریتانی کردەوە، سەرەتای یادەکە بە چەند خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهید بێریتان و شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان، دەستیپێکرد.

دواتر بەڵگە فیلمێک لە سەر ژیانی شەهید بێریتان پێشکەش کرا.

بێریتان (گوڵناز کاراتاش)، فەرماندەی گەریلا، لە ساڵی 1992دا لە شەڕی باشوردا کە وەک شەڕی خیانەت ناسراوە، کاتێک لەلایەن پێشمەرگەوە گەمارۆ دەدرێت، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستییان چەکەکەی دەشکێنێت و خۆی لە شاخێکەوە هەڵدەداتە خوارەوە و شەهید دەبێت.

شەهید بێریتان لە مێژوی خەباتی رزگاریخازی کوردا بە یەکێک لە پێشەنگانی خەباتی ژن و ئازادی دادەنرێت، هەموو ساڵێک لە ڕۆژی شەهیدبونیدا، بە گرنگیەوە یادی دەکرێتەوە.

ف.ق