ئاگرەکەی خۆزات گەیشتە ٣ گوندی دیکە

لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەت خۆزاتی دەرسیم ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە لە گوندەکانی دەرەکوی و گەشنەک کەوتەوە و گەیشتە گوندەکانی ئورمانیالی، بۆیداش و چاکماکلی.

لە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکدا لە ٣٠ی تەمموزدا لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیمم بەرزاییەکانی گوندەکانی دەرەکوی و گەشنەک تۆپبارانکران. ٣ رۆژە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراونەتەوە و ئێستاش لە گوندەکانی ئورمانلی، بۆیداش و چاکماکلی بڵاوبووەتەوە.

ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەگەڵ گەل بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەرەو گوندەکە کەوتنەڕێ. بەڵام سەربازانی تورک لە خۆزات رێگریان لێکردن. پۆلیس رایگەیاند، بەپێی بڕیاری پارێزگار چوون بۆ ناوچەکە قەدەغەیە و لەنێوان پۆلیس و گروپەکەدا ئاڵۆزی دروست بوو. لەگەڵ یاستەنگیەکان گروپەکە خۆی گەیاندە ناوچەکە. دوای ئەوەی پەرلەمانتارێکی جەهەپە لەگەڵ پارێزگار کۆبوە، رێگەدرا کە گروپەکە بچن و ئاگرەکە بکوژێننەوە.

شاندەکە کە لە ١٠ کەس پێکدەهات لەگەڵ رۆژنامەنووسان بەرەو ئەو هەرێمەی کە ئاگری تێدا کەوتوەتەوە کەوتنە رێ. بەڵام گروپەکە لەلایەن سەربازانەوە لە گوندی چاتشایی جارێکی دیکە ئاستەنگکرا. لەوێ سەربازەکان بە بیانوی ئەوەی هەرێمە لە هاتوچۆ قەدەغەتە، رێگەیان نەدا گروپەکە بچێتە ناوچەکە. گروپەکە بەهۆی رێگریەکانەوە لە ناوچەکە چووە دەرەوە.

دانیشتوانی خۆزات دەڵێن، ئاگرەکە بە ئەنقەست لەلایەن سەربازەکانەوە هەڵگیرسێنراوە.هەروەها باسی ئەوەیان کرد کە ئەو هەرێمە لە خەڵکی مەدەنی چۆڵکراوە و لە ساڵی ١٩٩٠دا گوندنشیان بە زۆر کۆچیان پێکراوە.

ف.ق