ئاگری نەورۆز لە عەین عیسا کرایەوە: رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین!

دانیشتوانی عەین عیسا و ئاوارەکانی گرێ سپی نەورۆزیان پیرۆز کرد و پەیامی ' رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین و داگیرکەری تێک بشکێنین'یان بڵاوکردەوە.

ئاهەنگی نەورۆز لەلایەن کۆمیتەی کەلتوری و هونەری ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی لە پارکی ژنی عەین عیساوە سازکرا. بە سەدان دانیشتووانی ناوچەکە و کۆچبەران لە گرێ سپی بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

ناوچەی عەین عیسا لە بەرامبەر بەرەی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکاندایە.

مەشخەلی نەورۆز لەلایەن حەمید ئەلعەبید و فەدیلا محەمەد هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی و جێگرەکەیان هەزائی محەمەدەوە کرایەوە. دواتر هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی کانتۆنەکە بەخێرهاتنی بەشداربووانیان کرد و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

فەدیلە محەمەد وتی، " لە سایەی فیداکاری شەهیدان، بە ئارامی، ئاشتی و ئازادی جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین و دەژنی سەرکەوتن لە هەموو ئەو کەسانەی کە زوڵمیان بینیوە پیرۆز دەکەین."

فەدیلە محەمەد باسی ئەوەی کرد کە نەورۆزی ئەمساڵ بە رۆحی قاڕەمانەکان کە بۆ ژیانێکی ئازاد گیانیان بەخت کرد پیرۆز دەکریت.

لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی کرد.

دواتر گروپی هیلالی زێڕین، شەهید بۆتان، شەهید بەرچەم، شەهید هۆگر و گروپی شەهید گیڤارا گۆرانیان وت و بەشداربووان هەڵپەڕکێیان کرد.

ف.ق