یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوی هاتووچۆی سوپای عێراق لە شەنگال گیانی لەدەستدا

سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوی هاتووچۆ لە شەنگال گیانی لە دەستدا. ئەوەش بەهۆی رووداوی هاتوچۆی نێوان ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراق و پاسێکی خوێندکاران دا روویداوە.

 

بەهۆی زیادبوونی جموجوڵی سوپای عێراق لە شەنگال، لە ١٦ی کانوونی دووەم لە سەر ڕێگای سنون و خانەسۆری شەنگال دا  ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا.

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراق و پاسێکی خوێندکاران بەیەکیاندادا و ٢ کەس لەو رووداوەدا گیانیان لە دەستدا و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ساهیر حاجی شۆفێری پاسی خوێندکاران بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سنون کۆچی دوایی کرد.

لەکاتی ڕووداوەکەدا ڤیدیۆیەکی ئابڕوچوونی سوپای عێراق بڵاوکرایەوە، کە سەربازانی عێراقی خۆشحاڵیی خۆیان بەڕووداوەکە دەردەبڕی.

سەرەڕای ئازارە سەختەکەی ئەو ڕووداوەدا، ئەو گرتە ڤیدیۆییە شۆکهێن و ئابڕوچوونەى سەربازانی عێراقی لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە.

ژ.ت