ئەمینە شەنیاشار: من لە پێناو هەموواندا داوای دادپەروەری دەکەم

ئەمینە شەنیاشار کە لە رحا لەپێناو کەسوکارە کوژراوەکانی چالاکی دادپەروەری بەڕێوەدەبات، رایگەیاند: ئەو بۆ هەمووان داوای دادپەروەری دەکات.

ئەمینە شەنیاشار کە لە ناوچەی پرسوس رحا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا خزمەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز هاوسەر و دوو کوری ئەویان کوشت، لە گەڵ کوڕەکەی بە ناوی فەرید شەنیاشار کە لەو هێرشەدا بریندارببوو، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لەبەردەم دادگای رحا لە چالاکی ئێشکگریدایە.

ئێشکگریی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٦٢٧ەمیندایە. ئەمینە شەنیاشار وتی، "ئێمە داوای دادپەروەری دەکەین. دوو ساڵە کە لێرە داوای دادپەروەری دەکەم. کوڕێکم ماوەی چوار ساڵە لە ژوورێکی تاکەکەسیدایە. با کوڕەکەم ئازاد بکەن. بۆ هەموو کەسێک داوای دادپەروەری دەکەم. لەم باران و سەرمایەدا ناتوانم لە ماڵەوە بمێنمەوە. دەبا چیتر دادپەروەری بچەسپێندرێت".

هـ . ب