ئێشکگریی بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار، لە پێناوکەسوکاریان کە لە ساڵی ٢٠١٨دا کوژران، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ئێشکگریی دادپەروەری دەکەن، داوایان کرد حکومەت و پەرلەمانی داهاتوو ئەو کۆمەڵکوژییە روون بکەنەوە.

لە ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ لە ناوچەی پرسوسی رحا پاسەوانان و کەسوکاری پەرلەمانیتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدز هاوسەری ئەمینە شەنیاشار و دوو کوڕی ئەویان کوشی و کوڕەکەی فەرید شەنیاشاریش بە برینداری رزگاری بوو. بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە چالاکیەکەیان کە لەبەردەم دادگای رحا دەستیان پێکردبوو.

بنەماڵەی شەنیاشار لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان و لە رۆژی ٧٣٢یەمیندا جارێکیتر هاتنە بەردەرگای دادگا.

بنەماڵەکە ئەمڕۆ لەبارەی چالاکییەکەیان لە هەژماری خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە: "بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژیەکەی نەخۆشخانەی دەوڵەتی لە پرسوس روون بکرێتەوە، یاداشتێکمان ئاراستەی پەرلەمان کرد. یاداشتەکە بە دەنگی ئاکەپە-مەهەپە رەتکرایەوە. ئەو حکومەت و پەرلەمانەی هەڵدەبژێردرێن، رووداوەکە روون دەکەنەوە. کاتێک پارێزبەندی هەڵگیرا، دەرگای زیندان دەکرێتەوە".

هـ . ب