ئێشکگریی داداپەروەریی بنەماڵەى شەنیاشار لە ١٣٥هەمین رۆژدایە

بنەماڵەى شەنیاشار بۆ داوای دادپەروەری ١٣٥ رۆژە لە چالاکیی ئێشکگریدان. بنەماڵەى شەنیاشار بۆ راوەستاندنی زوڵم بانگەوازیان بڵاوکردەوە.

ئەمینە شەنیاشار هاوسەرەکەى و دوو کوڕی لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن خزمانی خەلیل ئیبراهیم یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران. ئەمنیە شەنیاشار لەگەڵ فەریدی کوڕیدا، کە فەریدیش لەو هێرشەدا بریندار بوو، ماوەی ١٣٥ رۆژە بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگرییان بۆ دادپەروەری.

چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى شەنیاشار لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە دەستپێکردووە و ماوەى ١٣٥ رۆژە بەردەوامە، کە هاوکاتە لەگەڵ  رۆژی دووەمی جەژنی قورباندا. بەهۆی جەژنەوە بنەماڵەکە دوو رۆژە لە ماڵەکەى خۆیاندا لە پرسوس چالاکییەکەیان بەڕێوەدەبەن.

بە ناوی بنەماڵەکەوە لەسەر تویتەر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا بانگەواز بۆ راوەستاندنی زوڵم کرابوو.

لە پەیامەکەى بنەماڵەى شەنیاشاردا هاتووە، "وەرن یەک بگرین. ئەگەر لە شوێنێک زوڵم هەبێت، زوڵمەکە لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت، دەبێت ئێمە پێکەوە لە دژی زوڵم بوەستینەوە. بێدەنگ نەبن. ئێمە ریزی خۆمان دیاری بکەین. جەژنتان پیرۆز بێت...".

ژ.ت