ئەو پۆلیسانەی لە لیجەی ئامەد منداڵێکیان ئەشکەنجەدابوو ئازاد کران

دوو پۆلیسی تورک کە لە ناوچەی لیجەی ئامەد منداڵێکیان ئەشکەنجەدابوو و بریاری دەستگیرکردنیان درابوو. ئازاد کران.

لەبەرئەوەی لە ٢١ی ئازاردا لە ناوچەی لیجەی ئامەد منداڵێکی ١٤ ساڵ بە ناوی 'ی،د'یان رفاندبوو و ئەشکەنجە کردبوو، ٥ پۆلیسی تورک دەستگیرکران و ٢٦ی ئازار بە تاوانی ' کەسێکیان لە ئازادی بێبەش کردووە و بە ئەنقەست برینداریان کردووە' بە مەبەستی سزادان رەوانەی دادگا کران. داگای سزای سوڵحی لیجە بریاریدا کە ئیسماعیل ئاککوش، ئەمرە ئوزجان و گۆکهان بای کە پۆلیسی تورکن بە تاوانی 'بریندارکردن بە ئەنقەست' رەوانەی زیندان بکرێن، بەڵام دوو پۆلیس ئازاد کران.

دوای تانەی داواکاری کۆمار و پارێزەرانی سکاڵاکەران، بڕیاردرا بەرپرسی پۆلیس ئایکوت ئوڕال و پۆلیسێک بەناوی خەیرەدین چاکماک دەستگیربکرێن. بەڵام هەردوو پۆلیسەکە لەلایەن دادگای سزای سوڵحی لیجە بە مەرجی ' کۆنتڕۆڵ' ئازاد بکرێن.

سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد رایگەیاند کە تانە لە بڕیاری دادگا دەدەن.

ف.ق