یه‌ك له پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده نه‌ورۆز ئویسال باسی له‌وه‌كرد، رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له دۆخی گۆشه‌گیری قورسكراودا راگیراوه دۆسیه‌كه‌ی بردوه‌ته دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا و هێشتاش دۆسیه‌كه له‌وێ كراوه‌یه و وتی، " له وه‌ها دۆخێك‌دا كه توركیا به ئاشكرا ده‌ڵێت، به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی پێشێلكاری ناجوڵێته‌وه، ئێمه نامانه‌وێت ده‌رگا بۆ ئه‌و مانۆڕانه بكرێته‌وه".
یه‌كێك له پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان په‌یوه‌ست به مافی هیوا هه‌ڵوێستی توركیا له باره‌ی چه‌مكه، سه‌ردانه‌كانیان و بڕیاره‌كانی پێشێلكاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
ئویسال باسی له‌وه‌كرد، كه مافی هیوا له یاسادا به‌و واتایه دێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سزای زیندانی هه‌میشه‌یی یان سزای زیندانی هه‌میشه‌یی توندكراویان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ بڕه‌خسێت كه رۆژێك ئازاد بكرێن. ئویسال ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بۆ ئه‌وه پێویسته گۆڕانكاری كرده‌یی و یاسایی ئه‌نجام بدرێن و وتی، پێویسته چه‌مكی مافی هیوا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.
ئه‌و مافه پێویسته ده‌سته‌به‌ر بكرێت
ئویسال به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "ئه‌و تێگه‌یشتنه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وروپا بۆ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌ڵگرت، له‌و كاتانه‌دا مشتومڕی ئه‌وه‌بوو كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای قورسیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه پێویسته چۆن سزا بدرێن، سزای زیندانی هه‌میشه‌یی یان قورسترین سزا كه هیوایه‌كیان بۆ ئازادبوون نامێنێته‌وه، كه‌وته به‌رباس. ئه‌و مشتومڕه یه‌كه‌م جار له ئه‌ڵمانیا هاته ئاراوه، په‌یوه‌ست به ئامانجی سزادانی مرۆڤ ئه‌و مشتومڕانه ئه‌نجامدران. مافی هیوا په‌یوه‌سته به بابه‌ته‌كانی " تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له مرۆڤ یان ئه‌وه‌ی كه كاتی هات بۆ كۆمه‌ڵگا قازانج بكرێت و بكرێته كه‌سێكی سودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگا" به‌م جۆره چووه ناو وێژه‌ی یاساییه‌وه. ئه‌و مشتومڕه له هه‌شتاكانیشدا له وڵاتانی تر ئه‌نجامدرا. بۆ ئه‌وه‌ش پێشبینی هه‌ندێك سزا ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك به شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی زیندانیكراوه‌كه ئازاد ده‌كرێت یاخود دوای ته‌مه‌ن و ماوه‌یه‌ك وڵاته‌كه له رێگه‌ی هه‌مواری یاساكانه‌وه وه‌ك لێخۆشبوو‌ن زیندانیه‌كه به‌رده‌درێت. مافێكی له‌و جۆره‌یه كه به بێ جیاكاری كاری پێده‌كرێت بۆ هه‌موو به‌ندكراوێك جێبه‌جێده‌كرێت".
بڕیاری مافی هیوای دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا
ئویسال په‌یوه‌ست به‌وه‌ی بنه‌مای مافی هیوا له توركیا چۆن ده‌بینرێت وتی، "به‌ڕێز ئۆجالان ساڵی 1999 دوای ئه‌وه‌ی راده‌ستی توركیا كرایه‌وه ساڵی 2004 یاسای سزادان گۆڕدرا. له بری سزای له‌سێداره‌دان سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و توندكراویان هێنایه كایه‌وه. یاسای سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی دژواركراویش به‌و جۆره په‌سه‌ندكرا كه تا مردن بێت. ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست به سزادانی به‌ڕێز ئۆجالان، یاسایه‌كی به‌و جۆره بوو كه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی یه‌كسانی خوازی دانه‌نرابوو. به‌داخه‌وه به هه‌زاران مرۆڤ كه‌وتنه‌به‌ر كاریگه‌ری ئه‌و یاسایه. بڕیاری پێشووی په‌یوه‌ندیدار به پێشێلكارییه‌كان كه دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له باره‌ی توركیاوه ده‌ریكردوه له چوارچێوه‌ی مافی هیوادابوو. له‌و بڕیاره‌دا ئه‌و لایه‌نه یاساییه ده‌ستنیشان كرابوو، كه سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هیوا له زیندانیان له دژ و به پێچه‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه‌یه".
پێویسته بابه‌ته یاساییه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت
پارێزه‌ر ئۆیسال ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له توركیا یاسای سزادان و جێبه‌جێكردنی سزا یه‌كسانیخوازانه نییه، جیاكاریخوازانه‌یه و وتی: "هه‌ندێك بابه‌تی یاسایی هه‌یه كه گوێ به مافی هیوا نادات، له‌گه‌ڵ شكۆی مرۆڤ یه‌كناگرێته‌وه و له جێبه‌جێكردنی سزادا زۆر سزای نایه‌كسانیخوازی هه‌یه".
دووه‌م بڕیار له باره‌ی پێشێلكارییه‌كانه‌وه
ئویسال به بیریهێنایه‌وه كه بڕیاری پێشێلكاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له باره‌ی سه‌ردانی پارێزه‌ران له چوارچێوه‌ی مافی هیوای عه‌بدوڵا ئۆجالان بڕیاری پێشووه كه به دژایه‌تی توركیا ده‌رچووه و وتی، "ئه‌مڕۆ له دژی توركیا سه‌دان بڕیار له ئارادان. ئه‌و بڕیارانه‌ن كه له‌سه‌ر ناوی خاڵی پێشێلكاری ده‌رده‌چن. له چوارچێوه‌ی مافی هیوای دۆسیه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان بڕیاری پێشووی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا كه له باره‌ی توركیاوه ده‌رچوون. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه دووه‌م بڕیاری ده‌سته‌كه‌یه په‌یوه‌ست به پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به به‌ڕێز ئۆجالان. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، به هۆی ئه‌وه‌ی به پیلانگێڕی به‌ڕێز ئۆجالانیان هێنایه‌وه بۆ توركیا، ماوه‌ی درێژی ده‌ستبه‌سه‌ری و له به‌ر ئه‌وه‌ی له دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆدا دادگایی نه‌كرا، ساڵ 2005 به پێی خاڵی شه‌شه‌م كه ده‌ڵێت، " له‌پێناو دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه پێویسته سه‌ر له‌نوێ دادگایی بكرێته‌وه".
'مانۆڕه یاساییه‌كانی توركیا'
ئویسال سه‌رنجی راكێشایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆسیه‌ی ئۆجالان له نێوان دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا و توركیا كه له سه‌ر مێز دانراون و توركیا دیداری دیپلۆماسی ئه‌نجام ده‌دات و وتی، "به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای هه‌یه و قۆناغه‌كه به‌ڕێده‌كات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دوای پێشێلكاری سه‌ره‌تایی له ساڵی 2005دا ده‌بوایه به‌ڕێز ئۆجالان له دادگایه‌كی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ، به بێ هه‌بوونی ئه‌ندامانی سه‌ربازی، له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی به ته‌واوه‌تی دیداری هه‌بوایه و له توركیا به‌و جۆره دادگایی بكرایه. ئه‌و قۆناغه له توركیا نه‌خرایه‌گه‌ڕ. ئه‌وه‌ش پاڵپشت به یاسای ساڵی 2003 له توركیا رێگری لێكرا، به‌ر له ساڵی 2003 ئه‌وانه‌ی كه بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌وان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و دوای 2003 ئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان كردووه، بڕیاری ئه‌وه‌ی كه سه‌ر له‌نوێ دادگایی بكرێنه‌وه ده‌رچوو. به‌وه‌ش به‌ڕێز ئۆجالان له مافی سه‌رله‌نوێ دادگاییكردنه‌وه بێبه‌ش كرا. له‌و قۆناغه‌دا كاریگه‌ری كرده سه‌ر زۆر كه‌س. مانۆڕی دووه‌میش له پڕۆژه‌ی دادوه‌ری ساڵی 2013دا خۆی نواند و له رێگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی هه‌موار كرانه‌وه سنوور و به‌ربه‌ست دانران، دوای حوزه‌یرانی 2012 به بنه‌ما گیرا، سه‌ردانه‌كان بۆ ده‌سته‌كه و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌كه هه‌ڵسه‌نگێنران. بۆ 220 كه‌س رێگه‌ی سه‌رله‌نوێ دادگاییكردنه‌وه كرایه و به‌ڕێز ئۆجالان له‌وه‌ش بێبه‌شكرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیار له باره‌ی به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه له ساڵی 2012دا ده‌رچووبوو. ئه‌و مانۆڕه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه په‌سه‌ند كرا و دۆسیه‌كه داخرا. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌ڕێز ئۆجالان دادگایی بكرێته‌وه هیچ شتێك نه‌كرا".
ئه‌و میكانیزمه‌ی كه مافی هیوا به‌فه‌رمی بناسێنێت
ئویسال وتی، ئه‌وان دۆسیه‌كه‌یان بردووه بۆ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا و هێشتا كراوه‌ته و به‌و جۆره درێژه‌ی پێدا: "له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا كه توركیا به ئاشكرا ده‌ڵێت به پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی پێشێلكاری ناچێت و له‌به‌رچاویان ناگرێت، ئێمه نامانه‌وێت كه ده‌سته‌كه رێگه بۆ ئه‌و مانۆڕانه بكاته‌وه. له‌و بڕیارانه‌ی دران به‌ڕێز ئۆجالانیان لێ هه‌ڵاوێرد كرا و ده‌سته‌كه‌ش بێده‌نگی هه‌ڵبژارد. ئه‌وانه هه‌موویان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕوامان نه‌مێتێت و هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره‌ی له‌لای ئێمه دروستكرد، كه ده‌سته‌كه ده‌توانێت چی بكات و چی نه‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه مانۆڕه‌كانی توركیا له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی ده‌میرتاش و كاڤالا یه‌كه‌م جار نییه. وتنی "ئێمه دۆسیه‌ی ئۆجالانمان چۆن داخست دۆسیه‌ی ده‌میرتاشیش به‌و جۆره داده‌خه‌ین"، به‌جۆرێكی ئاشكرا دانپێدانانه كه چۆن مانۆڕیان ئه‌نجامداوه. شێوازی داخستنی دۆسیه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان زۆر قسه‌ی له‌باره‌وه ناكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه گرنگی سه‌رراستكردنه‌وه‌ی سزا په‌یوه‌ست به به‌ڕێز ئۆجالان هه‌م بۆ ئێمه وه‌ك پارێزه‌ران، گه‌لی كورد و رای گشتیی دیموكراتیه، پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌كی به‌و جۆره بێت كه مه‌رجه‌كانی ئازادی یاسایی ده‌سته‌به‌ر بكات. له بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپادا هاتووه، "پێویسته پێداچوونه‌وه به یاسای سزادان بگۆڕدرێت. له كاتی ئه‌و گۆڕانكاریه‌شدا پێویسته هیوای ئه‌وه بۆ زیندانیان دروست ببێت كه رۆژێك ئازاد ده‌كرێن. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت ته‌مه‌نێك یان سنورێكی دیكه ده‌ستنیشان بكرێت". له ئه‌نجامدا ده‌یه‌وێت كه میكانیزمێك به‌و جۆره دابنرێت كه مافی هیوا به فه‌رمی بناسێنێت".
سه‌ردانه‌كانمان به‌رده‌وامن
پارێزه‌ر ئویسال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌ك پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان زۆر جار سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه و به‌م جۆره دوا: "كێشه‌ی گۆشه‌گیری ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌سته به به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه كاردانه‌وه‌ی به‌دواوه نابێت. گۆشه‌گیری و زۆر پێشێلكاری مافه‌كان كه له كه‌سایه‌تی به‌ڕێز ئۆجالاندا تائێستا كه‌وتوونه‌ته به‌ر باس، كاتێك كه له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێن و به‌رفراوان ده‌بن سه‌ر له‌نوێ كاردانه‌وه‌یان لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كاردانه‌وانه دره‌نگ كه‌وتوون. دوای ئه‌وه‌ی پێشێلكاری له‌و جۆره له توركیا زۆرجار رووده‌ده‌ن، دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراوه‌كانی تر، ده‌ڵێن ئه‌و رووداوانه نایه‌كسانی خوازانه‌ن، سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و جیاكارین و به‌دواداچوون بۆ قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن. له‌و قۆناغه‌دا سه‌ردانه‌كانی ئێمه‌ش به‌رده‌وامبوون. ده‌سته‌كه دوای حه‌وت مانگ له كۆبوونه‌وه‌ی 30 تشرینی دووه‌می 2021دا سه‌ردانه‌كانی ئێمه‌ی كرد به رۆژه‌ڤ. 3ی كانونی یه‌كه‌م بڕیاری له‌سه‌ردا. له‌و بڕیاره‌دا وترا كه توركیا زانیاری راستی رانه‌گه‌یاندووه، له‌یاسای سزاداندا ئیتر ناچاره كه گۆڕانكاری بكات، تاوتوێ كردن یان لێخۆشبوونی گشتییش به‌س نییه و به كرده‌وه‌ی جیاكارانه قۆناغه‌كه به‌ڕێ ده‌كات. هه‌ر له‌و باره‌وه وترا بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له یاسادا بكرێت پێویسته رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر".
هـ . ب