ئوزتورک: ئێرە دڵی کوردستانە

بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتی (کەجەدە) لە نەورۆزی ئامەددا قسەی کرد و وتی، " رێگەی دیموکراسی لە ئامەدەوە تێدەپەڕێت، ئێرە دڵی کوردانە."

بە سەدان هەزار کەس بەشداریان لە نەورۆزی ئامەددا کرد. لە گۆڕەپانی نەورۆز داواکاری بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد مۆری خۆی لە نەورۆزدا. لە گۆڕەپانەکە بێوەستان دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە.

گروپی موزیکی ئیسیان ئاتەشی لە نەورۆزی ئامەددا هونەرەکەی پێشەکش کرد و بۆ ئەو کەسانەی کە لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستداوە، گۆرانیان وت.

حساب دەپرسین بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتی (کەجەدە) ئاماژەی بە کارەساتی بومەلەرزە کرد و وتی، " ئێمە رووبەرووی بومەلەرزەیەکی گەورە بووینەوە. زۆر کەس لە گەلەکەمان گیانیان لەدەستدا. بە هەزاران کەس بریندار بوون، بەڵام حساب دەپرسین. ئەم حکومەتە بە تەئکید حساب دەپرسیت. شەهید کورکوتیش بەبیر دەهێنمەوە و رایدەگەیەنم کە حسابی ئەوەش دەپرسین.  چوونی ئەوان نزیکە. رووی قێزەونی ئەوان دەرکەوت.

ئامەد دڵێ کوردە

رێگەی دیموکراسی لە ئامەدەوە تێدەپەڕێت. ئێرە دڵی کوردانە. پێویستە لەبەرام ئەم گەلە جددی بن. لە نیسانی ٢٠١٥ەوە لەدژی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان کە گەلانی تورکیا و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەسایەتیەکی گرنگە، گۆشەگیریان قوڵ کردووەتەوە. دەنگی بەڕێز ئۆجالان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هیوای ئازادی. بۆچوونەکانی بووەتە هیوای ئازادی. دوو ساڵە هیچ زانیاریەک لەسەر بەڕێز ئۆجالان نییە. لە دەنگی بەرێز ئۆجالان دەترسن. ئەم دەسەڵاتە، دەسەڵاتی نامرۆڤانەیە. بە عەقڵیەتی داگیرکەری هەوڵدەدەن قەوارەی کوردی لەناوببەن. دوژمنایەتی کورد دەکەن."

هەڵبژاردنی مێژوویی بەڕێوەیە

ئوزتورک ئاماژەی بە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا و وتی، " هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار زۆر گرنگە. حساب لەم دەسەڵاتە رزیوە دەپرسین. ئەمە بەڵێنی ئێمەیە، کۆتایی بەم دەسەڵاتە هاتووە."

ئوزتورک ئاماژەی بەوەکرد، : ئەوانەی بەردەوامی بە تێکۆشانی خەیری و ساریاکان دەدەن، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن. ئێوە ناتوانن بەم شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنن. ئێمە ئێرە جارێکی دیکە سڵاو بۆ زیندانیان دەنێرین."

ف.ق