ئیهەدە: هێرشەکان لە دژی ناسنامەى کوردە

کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD) لە بارەی هێرشی نەژادپەرەستەکان لە قۆنیا و سەمسور و ئەنقەرە لە دژی کوردان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هێرشەکان لە دژی ناسنامەى کوردە".

لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD) لە ئامەد لەبارەی زۆربوونی هێرشە نەژداپەرەستییەکان لە دژی هاووڵاتییانی کورد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا بە تایبەتی سەرنج خراوەتە سەر هێرشەکانی قۆنیا، سەمسور و ئەنقەرە.

لە راگەیاندراوەکەى ئیهەدەدا هاتووە، "ئەو هێرشانە تاوانی رقلێبوونە، کە هۆکارەکەی بۆ جیاکاریکردن و نەژاپەرەستی دەگەڕێتەوە و زۆر توندوتیژانە هێرش دەکەنە سەر ژیانی کوردان. ئەو هێرشانە هێرشە لە دژی ناسنامەى کورد".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا لە ساکاریا هێرشێکی نەژادپەرەستی ئەنجامدرا و هۆکاری ئەو هێرشە ئەوەبوو، قادر ساکچی لەبەر ئەوەى بە کوردی قسەى کردبوو لەلایەن نەژاپەرەستەکانەوە کوژرا و بورهان ساکچیی کوڕیشیان بە قورسی بریندار کرد.

لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ لە ئامەد رایگەیاند، لە ساکاریا لە هێرشێکی تری نەژادپەرەستیدا شیرین تۆسون کوژرا و لە دژی ئەوەش، ناڕەزایەتی بەرامبەر سزانەدانی تاوانباران دەربڕیوە.

ئیهەدە ئاژەى بەوەکردووە، لە لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشکردنە سەر بنەماڵەیەکی کرێکاری کشتوکاڵیی مێردینی بڕیاری بە دوادانەچوونی بۆ دەرکراوە و ئاژەى بەوەشکردووە، "مانگی رابردوو لە ئیزمیر هێرشکرایە سەر بارەگای هەدەپە و دەنیز پۆیرازی تیادا کوژرا. ئێمە دەبینین، تەنها بە وتن و هەڵسوکەوت جیاکاری ناکرێت و دۆخەکە لەوە دەرچووە، لە نمونەکانی ئەمدواییەدا ئەوە دەبینرێت، کە هێرش دەکرێتە سەر ژیان. دەبێت ئەوە دەستنیشان بکرێت، کە ئەو هێرشانە دەرەنجامی قسە و لێدوانە جیاکاری و نەژادپەرەستییەکان و سزا نەدانی تاوانبارانە".

بەپێی راگەیاندراوەکەى ئیهەدە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا و تەنها بە پێی سەلماندنەکانی ئیهەدە ١٤ هێرشی نەژادپەرەستی ئەنجامدراون و لەو هێرشانەدا ٧ کەس کوژراون، کە ٣ کەس لە کوژراوەکان منداڵی سوریایی بوون.

ئیهەدە لە کۆتایی راگەیاندراوەکەیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەى حەکیم داڵ کرد وتی، "دەبێت دەست لە هێرش و سیاسەتی تاوانکاری و نفرەت و رق لێبوون هەڵبگیرێت، کۆتایی بە جیاکاری و سزانەدانی تاوانباران بهێنرێت و لێکۆڵینەوەیەکی بەهێز لە بەرامبەر هێرشکارەکاندا ئەنجام بدرێت".

ژ.ت