یەژەئاستار: بڕوابوون بە رێبەر ئاپۆ بە واتای خاوەنداریکردن لەو بەهایانە دێت کە خوڵقاندوویەتی

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژەئاستار، ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرد و وتی، " بڕوابوون بە رێبەر ئاپۆ بە واتای خاوەنداریکردن لەو بەهایانە دێت کە خوڵقاندوویەتی."

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژەئاستار بەبۆنەی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراو‌ێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ٥٠ ساڵەی رێبەرتیماندا، بە شانازی و خۆشحاڵیەوە یادی ٤٤ ساڵەی فەرمی تەڤگەری ئازادیمان دەکەینەوە. تەڤگەری ئازادی پەکەکە هەمیشە باجی گەورەی داوە، ئازادی زۆری چەشتووە، دەستکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە، بەرەو سەرکەوتنی گەورە ڕێپێوانی کردووە، لەگەڵ ژنان و گەلاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و پێی ناوەتە ٤٥ ساڵەی خۆیەوە. ساڵیادی پارتیمان پەکەکە، لە ڕێبەر ئاپۆ کە پێشەنگی هەموو دەستکەوت و سەرکەوتنەکانە، لە شەهیدەکانمان کە بۆ ئازادی بەرەو رۆژ ڕێپێوانیان کرد، لە گەلەکەمان کە بە خوێنی خۆیان داری ئازادییان ئاودا، لە ئەو شەڕڤانانەی کە بە سوێندی پاراستنی جەوهەری فیدایی شەڕ دەکەن، لە هەڤاڵانمان کە لە زیندانەکانی بەرخۆدان دەکەن و گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن، پیرۆز بێت.

لە حەقی کارەر تاوەکو ساکینجە جانسز، لە مەحسوم قۆرقماز تاوەکو باگەر گەڤەڕ و ئاندرا ئۆتایان، لە خاوەندای ئازادیمان زیلان تاوەکو سارا تۆڵهەڵدان، لە شیلان کۆبانی تاوەکو ئەکین بینگۆل، لە گوڵناز کاراتاش کە نوێنەری بەرخۆدانە تاوەکو ماردین پەنابەر، لە بێریڤان زیلان تاوەلو دەلال نورحەق، لە ئامانج گۆشکاران تاوەکو ئەحمەد روبار، لە ڤیان تاوەکو رۆژدا کۆتۆل، لە جانپۆڵات ئارابان تاوەکو رۆناهی دەڤریم، پە پەیام بۆگاک تاوەکو ئەکین ڤان، لە چەکدار ماردین تاوەکو شەڕڤان ئەرکەندی، لە موری یەکتا تاوەکو بەرفین رێباز، لە دەلال ئامەد تاوەکو روکەن،  جوانا و ئامارا کە بوون بە فیدایی، بەرێز، خۆشەویستیەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە لە دەوری هێڵی مرۆڤایەتی و ئازادی رێبەر ئاپۆ کۆبونەوە.

تەڤگەری ئازادیمان پەکەکە، پێیوایە کە سەردەمی ئازادی بۆ گەلی کورد و ژنان هاتووە، بوێری بۆ خۆی کردووتە رۆح، ئیرادە و ئەخلاقی کردووتە شێوازی شەڕی خۆی، لە کەسایەتی گەلی ستەملێکراوی کوردستاندا ، ئازادی هەموو گەلان و ژنانی کردووتە ئامانجی خۆی. لە سەرفرازی سۆسیالیزمدا ئازادی دۆزیوەتەوە و ئەمەی خوڵقاندووە. بۆ رێکخستنی ئەو کەسانەی ئازادیان دەوێت، ژن کە لە هەموو کەسێک زیاتر پێویستی پێهەبووە لەنێو پەکەکەدا جێی خۆی گرت و رووی لە ریزەکانی پەکەکە کرد. تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان لە خەباتی دروستکردنی ناسنامەیەکی ئازادی کوردییەوە سەریهەڵدا. لەدایکبوونێکی دیکە لەناو لەدایکبوونەکەدا ڕوویدا. هەر لەبەر ئەم هۆکارانە، دامەزراندنی پەکەکە لە ٢٧ی ئەم مانگە، هەم بۆ کورد و هەم بۆ ژنان زۆر گرنگە. لەم ڕووەوە پەکە؛ گۆڕەپان و زەمینەی شۆڕشی ژنانی خوڵقاند. یەکێک لەو داهێنانە گرنگانەی کە ڕێبەر ئاپۆ هەم بۆ شۆڕشە گشتییەکانی جیهان و هەم بۆ خەباتی ئازادی ژنان زیادی کردووە ئەم بوارەیە. ئەو ژنانەی کە لە بەرامبەر سیستەمی پیاوسالاری باڵادەستدا هێندە نامۆ و بێدەسەڵات بوون، بە دروستکردنی کەشی شۆڕشگێڕانەی خۆیان بەهێزتر دەبن؛ گەشەکردنی زانست و هەست و ئەخلاق و جوانیناسی، تێگەیشتنت لە خۆشەویستی و ڕەتکردنەوە و قبوڵکردن  گەورە دەکەن، ئەمە زۆر گرنگ و بەنرخە. لە راستیدا راپەڕین و تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی، کە وەک گەورەترین راستی سەدەی بیست و یەک سەریهەڵدا و مانایەک کە دەتوانین وەک بەهاری ژن پێناسەی بکەین، بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، سەرفرازی هێڵی ئازادی خوڵقاند. لەم دۆخەدا ئامانجی سەرەکی ئەو دەسەڵاتدار و قڕکەر و ستەمکارانەی کە هێرشیان کردە سەر بەرخۆدانی زاپ، شۆڕشی ڕۆژاڤا، ئازادی شنگال و هێرشیان کردە سەر عەقڵی بیرمەند و ڕەخنەگرانەی ژنان، لەناوبردنی شۆڕشی ئازادیی ژنانە کە ڕێبەر ئاپۆ دروستی کرد. بە پشتبەستن بە راستی سەدەی بیست و یەک، ئەم سەدەیە بووەتە ئەو سەدەیەی کە مۆدێرنیتە تێیدا لە قەیراندایە، هەموو ململانێکان ڕێگەیان بۆ جەنگی جیهانی سێیەم کردۆتەوە، کێشەی ئازادیش هاتۆتە پێشەوە. ئەو ئیرادەیەی کە ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی ژن و ئەو ئاستەی پێی گەیشتووە، گەورەترین نیشانەیە کە تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی بە جیهانی بووە.

ڕێبەر ئاپۆ؛ دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، کە بە 'فاشیزمی سەدە' ناوی دەبات، 'بەرخۆدانی سەدە' کە پەکەکە هێنایە ئاراوە، بە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ شەڕ دەکات و سەردەکەوێت. لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە هەموو تەکنیکەکانی بەردەستیی لەدژی ئازادیخوازان بەکارهێنا و دواجار چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی دڕندانە بەکارهێنا، بزووتنەوەی ئازادیخوازیمان پەکەکە، بەو ڕۆحەی کە خۆی لەئازار دروستکردووە، بە ئیرادەی پۆڵایینی خۆی و دڵێ سەرکەوتووی، جارێکی تر ئاشکرای کرد کە مێشکی مرۆڤ گەورەترین تەکنیکە. ڕێبەر ئاپۆ گەورەترین هێزی پەکەکە و شۆڕشی ژنانی ئازادە کە نیو سەدە تەواو دەکات و لە سەدەی بیست و یەکدا جیهانی دەبێت و بەناوی ئازادییەوە ئیلهام بە هەموو گەلان دەبەخشێت.

لە زاپ، ئاڤاشین، خواکورک، گردی هەکاری، گردی جودی، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی، نوێنەرایەتی ڕۆحی فیداکاری کرا. کەلتوری کوردایەتی شكۆداری پەکەکە لە کەسایەتی بۆتان، سەرحەد، کۆبانێ، ئامەد، گارزان، حەلەب، ئەرزەرۆم گەشەی کرد، ئیرادەی کوردایەتی لەژێر کۆنکرێتدا دەرهێنا. ئەمە سروشتی پەکەکەیە کە لە هەموو شوێنێکی کوردستان شاراوەتەوە و یەکەم هەستی کوردێکی ئازاد لە مێژوودا دەشارێتەوە. قۆناغ و بوارەکانی بەرخۆدانی شەڕ کە جارێکی تر ئەوەمان بیردەخەنەوە کە پێویستی ئازادی، سروشتی مرۆڤ و سەرچاوەی ئومێدە، نوێنەرایەتی ڕۆحی سەرکەوتنی پەکەکە دەکەن. سارا تۆڵهەڵدان گۆیی و ڕوکەن زەلال، کە لەم شەڕەدا لە دڵێ دوژمنیاندا و بە چالاکی فیداکارییەکانیان بوونە مۆنۆمێنتی ئازادی، گەورەترین نموونەی تۆڵەسەندنەوەی پەکەکەیە.

بڕوایان بە ڕێبەر ئاپۆ کرد و وەک ئەو ژیان. خاوەنداریان لەو بەهایانە کرد و لە کەسایەتی خۆیدا چاندیان و جێبەجێیان کرد. لەسەر ئەم بنەمایە، گەل و ژنانی ئێمە لەسەر ئەم جۆرە ڕێپێوانە گەورە تێکۆشانیان کرد، بەهێز بوون و بوونە خاوەن ئیرادە. لەم ڕووەوە خاوەنداریکردن لە ئازادی کە وەسیەتی شەهیدەکانمانە لە شەڕی شۆڕشی گەلدا، جێبەجێکردنی پەیمانی سوێندی ئازادی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گرنگە و ئەرکێکی مێژووییە. کاتی ئەوە هاتووە تۆڵە لەو داگیرکەرانە بکەینەوە کە هێرشیان کردە سەر ڕۆژاڤا. شۆڕشی ئازادی، کە گەلەکەمان بە باجێکی زۆرەوە سەریخستووە، سەدەی بیست و یەک دەکاتە سەردەمی ئازادی بۆ ئەو ژن و پیاوانەی کە لەسەر ئەم بنەمایە دەژین و تێدەکۆشن. بەم شێوەیە هیچ ڕێگەیەکی تر نییە جگە لە تێکۆشان لەسەر رێبازی جەنگی ڕێبەر ئاپۆ و بەدەستهێنانی سەرکەوتن. ئێمە بۆ ئەمە خەبات دەکەین و ئازادی بە هەموو گەلان دەبەخشین. وەک یەژەئاستار؛ گەورەترین سوێند و بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەین، بە رۆحی فیدایی پەکەکە و شێوازی ئاپۆیی وڵامی گەورە بە هەموو ئەو هێزانە دەدەین کە دەیانەوێت وڵاتەکەمان بکەنەوە دۆزەخ."

ف.ق