ژمارەی ئەو کەسانەی بە لافاوەکەی رحادا گیانیان لەدەستدا بۆ ٢١ کەس بەرزبووەوە

تەرمی شۆفێری بارهەڵگرێک کە لە رحا کەوتبووە بەر لافاو دوای ٩ رۆژ دۆزرایەوە و بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستدا بۆ ٢١ کەس بەرزبووەوە.

لەسەر رێگەی ناوچەی هەواگ و جوڕنێ رەشی رحا  شۆفێری بارهەڵگرێک بە ناوی ئەمین ئەرگون کەوتبووە بەر لافاو، تەرمکەی پاش ٩ رۆژ لە هەواگ دۆزرایەوە.

بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

بەم پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ١٥ی ئاداری رحادا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٢١ کەس بەرزبووەتەوە.

هـ . ب