ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە

ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان لە ٦هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە شەنگال، لە شەنگال لەسەر مەزارەکەی یادی کرایەوە. ڕاگەیەندرا، نوژیان بووە دەنگی ژنانی ئێزدی.

ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان لە ٣ی ئازاری ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی ڕۆژ-ی سەر بە پارتی (پەدەکە) لەسەر ڕێگای نێوان سنون - خانەسۆر بە سەختی برینداربوو. نوژیان ئەرهان دوای ١٩ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٧ ، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە چووە کاروانی شەهیدان.

نوژیان ئەرهان لە ٦هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی دا لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخودان لە چیای شەنگال یادی کرایەوە.

لەسەر گۆڕەکەی شەهید نوژیان ڕاگەیاندراوی، ڕاگەیاندنی ژنانی ئێزدخان لەلایەن رۆژنامەنووس هێڤی ئەزدا و نوژین ئێزدی-یەوە خوێندرایەوە.

ژت