ڕۆژنامەوان ئەرسین چاکسو ڤیدیۆ و وێنەى نوێی زیندانی سەناعەى بڵاوکردەوە

ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە لەلایەن قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە لە دژی چەتەکانی داعش بەردەوامە. ڕۆژنامەوان ئەرسین چاکسو ڤیدیۆ و وێنەى نوێی زیندانی سەناعەى تۆمار و بڵاویکردەوە.

ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە لەلایەن قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە لە دژی چەتەکانی داعش بەردەوامە. ڕۆژنامەوان ئەرسین چاکسو ڤیدیۆ و وێنەى نوێی زیندانی سەناعەى تۆمار و بڵاویکردەوە.

لە دوای هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی سەناعە لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەم، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامە.

'ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی' هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە زیندانی سەناعە بەردەوامە.

چەتەکان گەمارۆ و دەورەدراون و ئیتر ناتوانن ڕابکەن. رۆژنامەوان ئەرسین چاکسو، کە بەشێوەی مەیدانی رووماڵی ئۆپراسیۆنەکانی شەڕڤان دەکات وتی: جگە لە سێ بلۆکی زیندانەکە هەموو بلۆکەکانی دیکەی زیندانەکە کۆنترۆڵکراون و ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە. ئەمەش ڤیدیۆ و وێنەکانی زیندانی سەناعە....

ژ.ت