چەتەکانی سەربە سوپای تورکیا ٢٥ هاووڵاتی دیکەیان لە عەفرین ڕفاند

سوپای تورکیا و چەتەکانی بەردەوامن لە زەخت و فشار لەدژی هاوڵاتیانی عەفرین، لەو چوارچێوەیەدا ٢٥ هاوڵاتی دیکەیان ڕفاند.


ئاژانسی هەواڵی هاوار لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە لە شارۆچکەی ماباتا-ی عەفرین ڕایگەیاندووە، کە چەتەکانی سەر بە تورکیا ٢٥ هاوڵاتیی دیکەیان ڕفاندووە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، کە یەکێک لەو هاوڵاتییانەی ڕفێندراوە ژن بووە.

سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە، کە چەتەکان ئەو هاوڵاتییانەیان لە ناوەندی پێشووی ئاسایشی عەفرین ڕاگرتووە، کە ئێستا بووەتە ناوەندی چەتەکان.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە چەتەکان ئەو هاوڵاتیانە ئەشکەنجە دەدەن و لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا ماددەی هۆشبەریان دەرخوارد دەدەن.

ک-ش