قامیشلۆ ڕۆژێک پێش جەژن

بنەماڵەی شەهیدان لە یەکەم ڕۆژی جەژندا وێڕای گەلی قامیشلۆ سەردانی مەزارگەی شەهیدان دەکەن، چونکە شەهید هەوێنی دوێنێ و ئەمڕۆ و دواڕۆژن. ئاژانسی هەواڵی فورات بەمەبەستی ڕوماڵکردنی ئامادەکاریەکانی جەژن، دوێنێ لە قامیشلۆ بوو.

دوێنێ، لە شاری قامیشلۆ، ئامادەکاریەکانی جەژنمان ڕووماڵ کرد. ئەو ژنانەی کە چەکیان لە شاندایە، ئاسایشی شارەکە دەپارێزن. گەلیش ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بەرەو مەزارگەی شەهیدان بەڕێ بکەون. سەرەڕای گەمارۆی ئابووری و شەڕی سەخت، بەڵام گەل بە هۆشیاری کۆمەڵایەتیی، بە جۆش و خرۆشەوە پیشوازیی لە جەژن دەکەن.

شوێنی یەکەمی سەردانەکەمان بازاری شارەکەیە. ڕۆژێکی گەرمە. بە بۆنەی جەژنەوە هەموو کەس لە بازاڕە و شت دەکڕن.

'ژنانی چەک لە شان کۆنترۆڵ دەکەن'

بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێن-ی ئەمنی لەلایەن ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، گەل بە بێ ترس لە بازاڕدا دەسوڕێتەوە. ئاسایشی قامیشلۆ ٣ پێش جەژن و ڕۆژی یەکەمی جەژنیش هەڵدەستێت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی.

پاش ئەوەی ئێمە لە بازاڕ دوور دەکەوینەوە، بەرەو کۆڵانێک بەڕێدەکەوین. ژنانی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری  کە ئاسایشی کۆڵانەکان دەپارێزن، ڕاستەوخۆ سەرنجی ئێمە ڕادەکێشێت. ژنانی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری 'هەپەجە-ژن' کە کۆنترۆڵ دەکەن، لە جەژندا بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن. دایک و ژنانی گەنجی شار، کە بۆ پاراستنی شارەکەیان خۆیان چەکیان وەدەست خستووە ، بەدەم زەردەخەنەو ڕووخۆشیەوە پیشوازیی لە گەل دەکەن.

خێزان و کەسوکاری شەهیدانیش بۆ سەردانی ئەمڕۆی میوانان و سەردانی گۆڕستان، دوێنێ مەزارگەی شەهیدانیان پاککردەوە و دوعایان خوێند. لە ڕۆژئاوای کوردستان هەموو جەژنێک لە یەکەم ڕۆژدا، هاوڵاتیان زوو لە خەوهەڵدەستن و سەرەتا سەردانی مەزاری شەهیدان دەکەن. چونکە شەهید هەوێنی دوێنێ و ئەمڕۆ و دواڕۆژیشە. شەهید قوربانی ژیانی ئازاد و پەیمانی ئێوەیە.

خێزان و کەسوکاری شەهیدان، ئەمڕۆ بەرەو مەزارگای شەهیدان بەڕێدەکەون و لە سەرەتادا جەژن لە شەرڤانانی ئازادی خۆیان پیرۆز دەکەن. ئەو شەرڤانانەی ئازادی بۆ شۆرشی رۆژئاوا، گیانی خۆیان فیدا کرد.

ک-ش