منبج:لە تەقینەوەیەکدا دووهاووڵاتی برینداربوون

دوێنی ئێوارە لەشاری منبج تەقینەوەیەک ڕوویدا. بە هۆی ئەو تەقینەوەیە٢ هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

 

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکەوە بەردەستی ئازانسی هەواڵی فورات گەییشتووە، لە چوارڕیانی سەبای بەحرات تەق.ینەوەیەک ڕوویدا، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە هاووڵاتیەک بەناوی بەسام بەشیری ٤٩ساڵان و منداڵێک-ی ٦ساڵان بەناوی یەزەن عەبدولحەلیم بریندار بوون. بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی فورات.

هەروەها دوێنێ ئێوارە کاتژ،ێر ١٧:٠٠لە شاری باب تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١١ هاووڵآتی مەدەنی بریندار بوون. برینداران ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

تەقینەوەکە لە ڕێگای ماتۆڕسیکلێتەوە ئەنجامدراوە. ڕاشگەیەندرا کە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی باب و تورکیا کراون.

ک-ش