وته‌بێژی هه‌ده‌په سارووخان ئۆلووچ ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی پارته‌كه‌ی و خه‌باتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌كان كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد و گوتی، «گفتوگۆمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانمان بۆ ئاینده كردووه. له ڕۆژانی داهاتوودا له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پڕۆژه‌كه‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین. ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین [په‌یمانی دیموكراتیی خۆجێیی]. ئه‌م پڕۆژه‌یه سیاسه‌تی دیموكراتی پێشده‌خات. زیاتر له ٢ ساڵه قه‌یووم له شاره‌دارییه‌كان دامه‌زرێنراون. له دژی ئه‌م قه‌یوومانه سیاسه‌تی ئێمه زۆر ڕوونه. ئێمه هه‌موو ئه‌و شارهدارییانه بهدهستدێنینهوه كه قه‌یوومیان لێ دامه‌زرێنراوه. به‌ڕوونی ئیراده‌ی خۆمان له مه‌یدانه‌كه پیشان ده‌ده‌ین. گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز سه‌پاندنی قهیوومیانی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌وانییانه‌دا قبووڵ نه‌كرد كه ساڵی ٢٠١٤ به‌ده‌ستمان هێنابوون و له داهاتووش قبووڵی ناكات. گه‌ل خاوه‌نداره‌تی له گوند، گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی خۆی ده‌كات.»
ئه‌كه‌په له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌ده‌په ده‌كاته ئامانج
ئۆلووچ ئاماژه‌ی به قسه‌كانی سه‌رۆكی ئاكه‌په ئه‌ردۆغان له میانه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا كرد و گوتی: «ئاكه‌په له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا هه‌ده‌په ده‌كاته ئامانج. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، [قه‌یووم داده‌مه‌زرێنین]. ئه‌مه به‌ئاشكرا ده‌ریده‌خات كه له ئێستاوه ئه‌وان شكستیان هێناوه. ئه‌م لێدوانه‌ی ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان پیشانی ده‌دات كه له ئێستاوه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا شكستیان هێناوه. له ئێستاوه به‌م لێدوانانه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌سته‌ی باڵای هه‌لبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده‌كانی هه‌ده‌په په‌سه‌ند نه‌كات. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه فرتوفێڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن. وه‌زیری ناوخۆ سلێمان سۆیلو ٢٥٩ كارمه‌ندی له كاره‌كانیان دوورخسته‌وه. له‌و شوێنانه‌ی كه هه‌ده‌په زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، قه‌یوومیان دامه‌زراند.»
وته‌بێژی هه‌ده‌په ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغانی كرد و ڕایگه‌یاند: «هه‌موو كه‌س بینی كه له ٢٤ی حوزه‌یراندا نه‌گه‌یشته ئامانجی خۆی. گه‌لی كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا ڕێگه نادات كه بگاته ئامانجی خۆی. ئه‌مه بۆ گه‌لی كورد بووه‌ته عینادی. ئه‌ردۆغان ده‌رباره‌ی ئامه‌د گوتی [ئێمه دڵی ئه‌وانمان فه‌تح كرد]. ڕاسته ئه‌وان بۆ ئه‌وه كار ناكه‌ن دڵی كورد به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه كار ده‌كه‌ن كه فه‌تحی بكه‌ن. به‌شێوه‌ی داگیركاری و سه‌رده‌ستی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر ئه‌مه سه‌ر دانانه‌وێنێت. ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ده‌چێته دڵی ئامه‌د، ڕێگه‌ی دادپه‌روه‌ری، ئاشتی، دیموكراتی و ئازادییه. به‌ڵام ئه‌م ڕێیه له لای ئێوه نییه.»
«ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی و قانوونه»
ئۆلووچ باسی له‌وه كرد كه هێشتا نوێنه‌ر و هه‌ڵبژێردراوانی كورد زیندانین، له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «هێشتا سیاسه‌تمه‌دار، هاوشاره‌دار و ئیراده‌ی كوردان یوكسه‌كداغ، ده‌میرتاش، گوڵتان كشاناك، له‌یلا گیوڤه‌ن و زۆر سیاسه‌تمه‌داری دیكه به دیل گیراون. بۆ ئه‌وه‌ی له ٣١ی مارسدا خۆمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین. ئه‌مه به ته‌نیا هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆجێیی نییه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی و قانوونه. له دژی ڕژێمی تاكه‌كه‌سی، ڕاگه‌یاندنی ئیراده‌ی گه‌له.»
سارۆخان ئۆلووچ وته‌بێژی هه‌ده‌په له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كه دوێنێ لێره ئه‌نجاممان دا زۆر گرینگ بوو. ئه‌رێنی ده‌رباز بوو. گه‌یشتنه بڕیاری هاوبه‌شی گرینگ. ئێمه له ڕۆژئاوای توركیاش هاوپه‌یمانه‌تیی گه‌ل ده‌به‌ستین. گه‌ل له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ڵامی سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌داته‌وه.»
s.m