' بە جۆشی نەورۆز ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین'

دانیشتوانی کۆبانێ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە قسەیان کرد و وتیان، " بە رۆحی بەرخۆدان و زیلان، بە جۆشی نەورۆز ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین."

دانیشتوانی کۆبانێ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بۆچوونیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەربڕی.  ئەحمەد رەشاد جەژنی نەورۆزی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، گەریلا، بەرخۆدانی زیندانەکان پیرۆز کرد و وتی، " لە سەرەتای تەڤگەری ئازادی کوردستانەوە تاوەکو ئێستا ٥١ ساڵ تێپەڕیون. ئێمەش بەم جۆشەوە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. بانگەوازی لە گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان دەکەین کە بەم جۆشەوە دەنگی خۆمان بگەیەنینە هەموو شوێنێک."

یازێ ئەدهەم لە سەرەتادا، نەورۆزی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گەریلا پیرۆز کرد کە بۆ هەبوون تێدەکۆشن و وتی، " گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ ئازادی و هەبوونمان بەرخۆدان دەکەن. ئێمە بەم نەورۆز ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان مسۆگەر دەکەین.

مونا سلێمانیش جەژنی نەورۆزی لە گەریلا و شەڕظانانی یەپەگە و یەپەژە پیرۆز کرد.

ف.ق