بە مەراسیمێکی شکۆدار تەرمی شەهید شوکری لە قەندیل بەخاک سپێردرا

لە مەراسیمێکی شکۆداردا و لە مەزارگەی شەهید محەمەد قەرەسونگوور لە بناری قەندیل، تەرمی شەهید شوکری سەرحەد بەخاک سپێردرا و بەشداربووانی مەراسیمەکە بەڵێنی درێژەدان بە خەباتی شەهید شوکری-یان دا.

لە مەراسیمێکی شکۆداردا و لە مەزارگەی شەهید محەمەد قەرەسونگوور لە بناری قەندیل، تەرمی شەهید شوکری سەرحەد بەخاک سپێردرا و بەشداربووانی مەراسیمەکە بەڵێنی درێژەدان بە خەباتی شەهید شوکری-یان دا.

دوای گەیشتنی تەرمەکەی بۆ بناری قەندیل، درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شکۆداردا لە مەزارگەی شەهید محەمەد قەرەسوونگوور لە بناری قەندیل، تەرمی شەهید ‘یاسین بڵوت’ ناسراو بە ‘شوکری سەرحەد’، بەخاک سپێردرا.

تەرمی شەهید شوکری بە ئاڵای پەکەکە و بە ڕێپێوان گەیەندرایە مەزارگەی شەهیدان، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان، ئەندامانی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە، هاوسەرۆک و ئەندام و لایەنگرانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

وێنەی شەهید شوکری و ڕێبەر ئۆجالان بەرزکرابوونەوە و دروشمەکانی “شەهید نامرێ”، “بمرێ خیانەت” و “ئەی شەهید خوێنی تۆ لە زەوی نامێنێت” دەوترانەوە.

لە مەزارگەی شەهید محەمەد قەرەسوونگوور بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان مەراسیم دەستیپێکرد، پاشان عەبدولوەهاب ئەحمەد، وتاری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکەی خوێندەوە، کە تێیدا هاتبوو: هەڤاڵ شوکری زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەشداریی تێکۆشانی پەکەکەدا کردووە و لەو ماوەیەشدا ڕەنج و تێکۆشانێکی گەورەی پێشکەشکردووە، هەمیشە بەڕۆحی تێکۆشانی ئاپۆیی لە تێکۆشاندابووە.

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان بەتووندی ئیدانەی هێرشی سەر شەهید شوکری کرد و جەختیشی کردەوە: دەبێت دوژمنان باش بزانن، خوێنی شەهید شوکری لە زەوی ناهێڵین و ئەو تێکۆشانەی شەهید شوکری لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی داوە، مەزنتر و زیاتر دەکەین.

هەر لە مەراسیمەکەدا محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وتارێکی پیشکەشکرد و تێیدا جەختیکردەوە، بەرپرسیارێتیی تیرۆرکردنی شەهید شوکری دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و وتیشی: باشووری کوردستان لەسایەی ئەم دەسەڵاتەوە بووەتە مەیدانێک بۆ تیرۆر و شەهیدکردنی تێکۆشەران و تەراتێنی داگیرکەران.

پاشان تەرمی شەهید شوکری سەرحەد بەخاک سپێردرا و دوای بەخاکسپاردنیشی، ئامادەبووانی مەراسیمەکە دەستی ڕاستیان لەسەر دڵیان دانا و پەیمانی درێژەدان بە تێکۆشان  و خەباتی شەهید شوکرییان دا.

ش.ف