بۆ شەڕڤانانی شەهید لە کۆبانێ رێورەسمی بەخاکسپاردن ئەنجامدرا

تەرمی شەهید سینان عەلی و شەهید عوسمان مەحمود بە بەشداری سەدان کەس لە کۆبانێ بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

بە بەشداری سەدان دانیشتوانی هەرێمی فورات و ئەندامانی هیزەکانی ناوخۆ تەرمی شەهید سینان محەمەد عەلی کە ٢١ی ئەیلول شەهید بوو و شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن عوسمان مەحمود لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ بەخاکسپێردران.

رێورەسمەکە بە قسەکانی محەمەد شاهین هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هەرێمی فورات دەستیپێکرد.

شاهین رۆڵی شەهیدا لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە بەرز لەقەڵەمدا و وتی، "رێگری بەردەممان ئەوەیە کە دەوڵەتە داگیرکەرەکان رێگە نادەن لەم وڵاتەدا بە ئارامی بژین. منداڵانمان کۆمەڵکوژ دەکرێن. ڕۆڵەکانیشمان بۆ پاراستن و ئارامی گیانیان بەخت دەکەن."

شاهین وتیشی، " هەر کەسێک لەم هەرێمە بەپێی هێزی خۆی تیدەکۆشێت، لەبەرئەوەی پێویستی شۆڕشمان بەمە هەیە. زنجیرەکانمان شکاند و وتمان ژیانی شکۆمەندانە یان شەهیدبوون."

محەمەد عەزیز ئەندامی بەڕیوەبەری هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی منبجیش قسەی کرد و وتی، " ئێمە سەرمان لەبەرانبەر هیچ کەسێک دانانەوێنین و سەربەرزین. ئەوانەی دوژمنایەتی ئێمە دەکەن پێویستە بزانن کە لەسەر رێچکەی شەهیدانمان دەبین."

لە کۆتاییدا ناسنامەی هەردوو شەهیدەکە خوێندرایەوە و تەرمی شەهیدان رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.

تەرمی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردران.

ف.ق