بنەماڵەى شەهید مەلسا: رۆژ رۆژی گریان نییە و رۆژ رۆژی گەورەکردنی تێکۆشانە

دایک و باوکی شەهید مەلسا دێرک رایانگەیاند، مەلسا لە چیا ئازادەکانی کوردستان بەرەنگاری و بەرخودانی کرد و شەهید بوو. ئەگەر رۆڵەکانمان شەهید دەبن با لە تێکۆشان لە دژی دوژمن دا شەهید ببن نەک لە شەڕی براکوژیدا.

دایک و باوکی مەلسا دێرک گەریلای شەهیدی هەپەگە وتیان، "مەلسا لە چیا ئازادەکانی کوردستان بەرەنگاری و بەرخودانی کرد و شەهید بوو. ئەگەر رۆڵەکانمان شەهید دەبن با لە تێکۆشان لە دژی دوژمندا شەهید ببن نەک لە شەڕی براکوژدیدا".

مەلسا دێرک گەریلای هەپەگە لە جیلۆی بچووک لە ناوچەى زاپ لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١دا لە شەڕی قورسی دژ بە سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوو. دایکی مەلسا دێرک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و وتی، "مەلسا لە چیا ئازادەکانی کوردستان دا بەرخودانی کرد و شەهید بوو. هیوادارم شەهادەتی کچەکەم ببێت هۆی ئازادیی کوردستان و یەکێتیی گەلی کورد".

"رۆژ رۆژی گریان نییە رۆژ رۆژی گەورەکردنی تێکۆشانە"

شەریفە قاسم دایکی مەلسا دێرک وتی، "کچەکەم بەشداری ریزەکانی شۆڕش بوو و شەهید بوو. شەهادەتی کچەکەم لە رێبەر ئاپۆ و لە هەموو گەریلاکانی ئازادی پیرۆز بێت. سڵاو لە هەموو گەریلاکانی ئازادی دەکەم. لە دژی دوژمن بەرخودانێکی بێ هاتاو بەڕێوەدەچێت. رۆژ رۆژی گریان نییە، رۆژی رۆژی گەورەکردنی تێکۆشانە. دەبێت هەموو گەلی کوردستان لە دژی داگیرکەری بوەستنەوە و راپەڕن و بەشداری ریزەکانی تێکۆشان ببن".  

پەیام بۆ مەسعود بارزانی: با لە دژی دوژمن شەڕ بکەن

یوسف ئیسماعیل باوکی مەلسا دێرک-یش وتی:

مەلسا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە و لە چیا ئازادەکانی کوردستان شەهید بوو. هیوادارم شەهادەتی ببێتە هۆی پێکهێنانی یەکێتیی گەلی کورد. لێرەوە بانگەوازم بۆ مەسعود بارزانی ئەوەیە، گەریلا و پێشمەرگە رۆڵەى ئێمەن. ئەگەر رۆڵەکانمان شەهید دەبن با لە شەڕ لە دژی دوژمندا شەهید ببن. با لە دژی دوژمنێک کە خوێنمان دەخوات تێکۆشن و لەو رێگایەدا شەهید بن نەک لە شەڕی براکوژیدا شەهید ببن".

ژ.ت