بنەماڵەی شەهیدان: جێگای چارەسەری سوریایە

دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لەدژی هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لێدوانێكی راگەیاندنیدا و رایانگەیاند؛ جێگای چارەسەری ئاڵۆزیەكانی سوریا، نە وڵاتانی دەرەوەیە، سوریایە.

بەدەیان بنەماڵەی شەهیدان لەگەڕەكی زۆرئاوا لە دیمەشق گردبوونەوە و لەدژی هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لێدوانێكی راگەیاندنیان بۆ رای گشتی دا. ئەندامی كۆمیتەی برینداران، زەینەب عومەر راگەیەندراوەكەی بنەماڵەی شەهیدانی خوێندەوە.

لەلێدوانە راگەیاندنیەكەی بنەماڵەی شەهیداندا، هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار كرا و رایانگەیاند؛ لەئەنجامی هێرش بۆ سەر هەرێمەكەمان، بەدەیان خەڵكی مەدەنی و منداڵ شەهید بوون و ئاماژەیان بەوەش كرد كە دەوڵەتی داگیركەری تورك، هێزەكانی سوریای دیموكراتیك"قەسەدە"كە بەشێكە لەهاوپەیمانی نێونەتەوەیی لەدژی داعش، دەكاتە ئامانجی هێرشەكانی.

هاوكات لەبەشێكی تری لێدوانە راگەیاندنیەكەی دەزگای بنەماڵەی شەهیداندا هاتبوو؛ بانگەوازی ئەو دەوڵەتانە دەكەین كە لەبابەتی سوریادا هاوبەشن، هەڵوێستی خۆیان لەدژی هێرشە رۆژانەیەكانی دەوڵەتی تورك لەبەرامبەر بەهەرێمەكەمان نیشان بدەن، و بێدەنگیان نیشانەی ئاشكرایە بۆ ئەرێكردنی تاوانەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر.

بنەماڵەی شەهیدان لەكۆتاییدا؛ بانگەوازیان لە دەوڵەتی سوریا و وڵاتپارێزان كرد كە ئاڵۆزیی سوریا بەرێگەی كۆبوونەوەكانی دەرەوە و هەرێمی چارەسەر نابێت، چونكە هەر دەوڵەتێك بەدوای بەرژەوەندی خۆیەوەتی و رایانگەیاند كە جێگای چارەسەری سوریایە.

هـ . ب