بۆردومانکردنی گوندەکانی ڕۆژئاوا بەردەوامە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین گوندی گرێ سپی، کۆبانێ، شەهبا و تل تەمر بۆردوومان کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس گوندی خربەت باقری ڕۆژئاوای کانتۆنی گرێ سپی تۆپباران کرد. هاوکات جموجوڵی ئاسمانی لە هەرێمەکە بەردەوامە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس گوندی گۆزەلییەی باشووری ڕۆژئاوای ناحیەی تل تەمری تۆپباران کرد. هەروەها گوندی شێخ عیسای سەربە شەهباشی تۆپباران کرا.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە نزیکەیی هەموو ڕۆژێک چەندین گوندی کۆبانێ تۆپباران دەکات و لە نیوەشەوی ڕابردوودا مەزراوی ئەحمەد مونیر، گوندەکانی جارخلی و زۆرموغاری بۆردومان کرد.

ژ.ت