بەڕێوەبەری خۆسەری بەهۆی بڵاوکردنەوەی قین و نەفرەتەوە، کەناڵی کوردستان٢٤ی سزادا

نوسینگەی راگەیاندن و چاپەمەنی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی ئەوەی 'لەنێوان گەلی کورددا نەفرەت و قین بڵاودەکاتەوە' بەڵگەنامەی رێگەپێدانی کەناڵی کوردستان٢٤ی هەڵوەشاندەوە.

لەمبارەیەوە، نوسینگەی راگەیاندن و چاپەمەنی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ماڵپەرەکەی، بڕیارەکەی بە فەرمی بڵاوکردەوە.

نوسینگەکە رایگەیاند، "کەناڵی کوردستان٢٤ قین و ناکۆکی قۆڵدەکاتەوە، فیتنە لەنێوان گەلی کورددا دروست دەکات و کورد بۆ شەڕی ناوخۆیی هاندەدات. ئێمە دەبینین کە ئەوەش لەدژی رەگەزە ئەخلاقیەکانی دەزگاکانی راگەیاندنە.

لەبەرئەوەش و بەپێی یاساکانی راگەیاندنی بەرێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، نوسینگەی راگەیاندن و چاپەمەنی بەڕێوەبەری خۆسەر، بەڵگەنامەی رێگەپیدانی کەنالی کوردستان٢٤ی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەڵوەشاندوەتەوە."

ف.ق