"بژی شۆڕشی رۆژئاوا"

ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمەن لە باکوور - رۆژهەڵات سوریا و یەکەی شەهید نوبار ئۆزانیان بە بۆنەى ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا رایانگەیاند، "دەبێت ئێمە پێکەوە شۆڕشی رۆژئاوا بپارێزین و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان زیاتر بەرەوپێش بڕۆین".

ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتیی ئەرمەن لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و یەکەیى شەهید نوبار ئۆزانیان بە بۆنەى ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، "خۆبەڕێوەبەری، کە دەوای تێکۆشانێکی گەورە لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا دامەزرا، بووە هۆی ئەوە گەلانی بندەست، کە لە مافە کولتوری، زمانی، دێرین و نەریتییەکانیان و مێژووییەکانیان بێەشکرابوون، ببنەوە بە خاوەنی مافەکانیان.

ئەو گۆڕانکارییە گەورەیە لە رووی زانستی و کردارییەوە وایکرد، کە ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا لەگەڵ پیاواندا لە ئاستی یەکساندا خاوەن ماف بن و بەشداری بکەن لە ناو گۆڕەپانەکانی خۆپاراستندا.

شۆڕشی رۆژئاوا لە کۆبانێ، عەفرین و جزیر بە شەڕ لە دژی چەتەکانی داعش بە دەستهات و پارێزرا. لە تێکۆشانی دژ بە نادادیدا بۆ مافە کولتوری، مێژوویی و پاراستنی خاکمان هەزاران شەهیدمان بەخشی. دەبێت ئێمە پێکەوە بۆ پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا و دەستکەوتەکان زۆر زیاتر خۆمان پێشبخەین و بەرەو پێش بڕۆین".

ژ.ت