چالاکی ئێشکگری خانەوادەی شەهیدان لە دژی پەدەکە بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدان لە ڕۆژی ٦١میندا لە بەرانبەر دەروازەی سنووری سێمالکا بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری خانەوادەی شەهیدان لە پێناو ڕادەستکردنی تەرمی ڕۆڵەکانیان لە لایەن پەدەکەوە لە ٦١مین رۆژدا بەردەوامە.

چەکدارانی پەدەکە کە لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری (ئاکەپە-مەهەپە) بەشداریان کردووە، لە هەرێمی (خەلیفان)ی باشووری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٨-٢٩ی تەموزدا دا بۆسەیان لە بەرانبەر هێزەکانی گەریلا دانا و لە بۆسەکەدا ٥ گەریلای هەپەگە شەهید بوون، گەریلایەک بریندار بوو و ٢ گەریلا بە زیندووی ڕزگاریان بوو. پەدەکە کە دەستی بەسەر تەرمی گەریلاکاندا گرتووە، ٩٨ ڕۆژە تەرمی گەریلاکان ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکاتەوە.

خانەوادەی شەهیدان کە لە دەروازە سنووری سێمالکا چالاکی ئێشکگری ئەنجام دەدەن، ویستیان لە دەروازە سنووریەکەوە بچنە نێو خاکی باشوری کوردستان، بەڵام چەکدارانی پەدەکە ڕێگریان لە خانەوادەی شەهیدان کرد. دایکانی ئاشتی و خانەوادەی گەریلاکان بەهۆی ئەم ڕێگریە، لە بەردەم دەروازەی سنووری سێمالکا چادریان هەڵدا و دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کرد.

بۆ ئەوەی تەرمی (نەسرین تەمیر) گەریلای یەکینەی ژنانی ئازاد (یەژەئا ستار) و (یوسف ئیبراهیم)ی هەپەگەیی وەربگرنەوە، ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدانی جزیرە لە بەردەم دەروازە سنووری سێمالکا چادریان هەڵدا و دەستیان بە چالاکی کرد. چالاکی ئێشکگری ٦١ رۆژە بەردەوامە.

پشتگیریەکان بۆ چالاکیەکە بەردەوامە و پۆل پۆل چینەکانی کۆمەڵگە سەردانی چادری چالاکیەکە دەکەن. ژمارەیەکی زۆر لە دام و دەزگا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتەکان، ڕۆڵی خۆیان لە نێو چالاکییەکان دا دەنوێنن. دایکان رایدەگەیەنن، تاوەکو تەرمەکان ڕادەست نەکرێنەوە، دەست لە چالاکیەکەیان هەڵناکردن.

ف.ق