چەتەکان لە عەفرین هاوڵاتیەکی بەتەمەنیان رفاند و ئەشکەنجەیان کرد

چەتەکانی ئەحرار ئەلشامی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندی کورزێلێی ناوچەی شێراوای عەفرین هاوڵاتیەکی بەتەمەنیان رفاند و ئەشکەنجەیان کرد.

چەتەکانی ئەحرار ئەلشامی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندی کورزێلێی ناوچەی شێراوای عەفرین هاوڵاتیەکی بەتەمەنیان بە ناوی محەمەد ئەلخێر حەسەن رفاند و ئەشکەنجەیان کرد.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، حەمۆ ٢٠ رۆژە گەیشتووەتە گوندەکە و یەکسەر لەلایەن چەتەکانەوە رفێنراوە و ئەشکەنجەدراوە.

هەمان سەرچاوە باسی ئەوەی کرد کە حەمۆ نەخۆشی دڵی هەیە و دوای ئەوەی بەهۆی ئەشکەنجەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە، چەتەکان ئازادیان کردووە.

ف.ق