چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ١٢ کەسیان ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ١٢ کەسیان ڕفاند.

سەرچاوەکان لە عەفرینەوە رایانگەیاند، چەتەکانی بەناو 'پۆلیسی مەدەنی' هاوڵاتیەکیان لە گوندی سێر سیوانی ناوچەی شەرای عەفرین بە ناوی شێخ موس خەلیل ڕفاند.

هەمان سەرچاوەکان باسی ئەوەیان کرد، چەتەکان لە ناوچەی جندرێسی عەفرین هاوڵاتیەکەیان بە ناوی محەمەد سەیدۆیان سووتاند.

چەتەکانی سەمەرقەند، هاوڵاتیەکان بە ناوی عەبدولرەحمان بریمجە، عەبدوللا خەلیل موراد، شامیران خەلیل حەج عەبدۆیان لە گوندی کەفەر سەفرەی ناوچەی جندرێس ڕفاند.

چەتەکانی فەیلەق ئەلمەجید هاوڵاتیەکیان بە ناوی حسێن حەنان بەیرامیان لە گوندی کێلای ناوچەی بلبلی کانتۆنی عەفرینیان ڕفاند.

چەتەکانی سوڵتان شائەمشەد، هاوڵاتیەکیان بە ناوی ڕزگار فەقزی عەکاشی لە گوندی کاخرێی ناوچەی مابەتای هەرێمی عەفرین ڕفاند.

چەتەکانی بەناو 'ئاسایشی سیاسی' هاوڵاتیەکیان بە ناوی تۆڵین ئیبراهیمیان لە ناوچەی مابەتا ڕفاند.

چەتەکانی بەناو سوڵتان شاهـ دوو هاوڵاتیان بە ناوی عوسمان عەبدین ڕەشید و محەمەد عومەر حەیدەر ڕەشییان لە گوندی خەلیلی ناوچەی شیێ ڕفاند.

ف.ق