چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە راجۆی عەفرین پیاوێکی ئایینییان رفاند

چەتەکانی مونتسیربیلای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی قوپێ لە راجۆی عەفرین پیاوێکی ئاینییان رفاند.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە کانتۆنی عەفرینی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، چەتەکانی مونتسیربیلا، مەلای مزگەوتی گوندی قوپێ-یان ڕفاندووە. هاووڵاتییە رفێندراوەکە ناوی شێخ محەمەد محەمەد تەمەن ٤٤ ساڵ و کوڕی شێخ ڕەشیدە و ناسراو بە 'خوجە ئەلکێ' و پێشتر لە بەڕێوبەرایەتیی کاروباری ئاینی عەفرین کاری کردووە.

ڕاگەیەندراوە، تا ئێستا چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ڕفێندراوە نادیارە.

ژ.ت