چەتەیەکی داعش: داعش تورکیای کردە ویلایەت و والیەکی بۆ دانا

مەحمود دوندار چەتەی داعش ڕایگەیاند، کە داعش لە ناوەڕاستی ٢٠١٧ەوە ڕێکخستنەکەی لە تورکیا لە ئەمیریەوە بۆ ویلایەت گۆڕی.

مەحمود دوندار چەتەی داعش ڕایگەیاند، کە داعش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە چووەتە تورکیا و ناوچەکانی وەک ئیدلبی نزیک تورکیا.

مەحمود دوندار لە ساڵی ١٩٩٣ لە سەمسور لەدایکبووە. لە تورکیا دەناسرێتەوە. یەکێک بووە لە یەکەمین گروپی 'دۆکۆماچیلار'ی سەمسور کە بەشداریان لە داعشدا کرد.

دوای چوونە ناو خاکی سووریا کە داعش ئەو کاتە داگیری کردبووە، چوونە ناو گروپی دێلۆک و زۆرێک لە ئەندامانیان وەک بۆمبی زیندوو بەکارهێناوە.

مەحمەود دوندار و مەرڤە دونداری هاوسەری، دوانەکەی بە ناوی عومەر دەنیز دوندار و هاوسەرەکەی لە لیستی بۆمبی زیندووی داعشن لە تورکیا.

مەحمود دوندار ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ لە باغۆز یەکێک لەو چەتانەی داعش بوو کە خۆی ڕادەستی قەسەدە کرد.

لەنێو ساڵێکدا زۆر جار چاوپێکەوتنمان لەگەڵ مەحمود دوندار کرد.

سەرەتا گوتی تەنیا بۆ حیجرەت چووەتە سوریا، بەڵام لە دوو کۆبوونەوەی ڕابردوودا زانیاری ورد لەبارەی خۆی پێشکەش کردووە هەرچەندە تورکیا و داعش بەردەوام لەپەیوەندییەکان نزیک دەبنەوە، بەڵام ئێستا هەندێک زانیاری دەدرکێنێت.

مەحمود دوندار کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریەوە ناسراوە، دووجار لەگەڵ هاوسەری خۆی و جارێک بە ناسنامەی خۆی چووەتەوە بۆ تورکیا.

مەحمود دوندار ڕایگەیاند، کە داعش پاش ساڵی ٢٠١٧ خاکی سووریای بەجێهێشووە و چووەتەوە بۆ تورکیا و ناوچەکانی وەک ئیدلب لە نزیک تورکیا.

داعش لە ساڵی ٢٠١٧دا تورکیای گۆڕی بۆ ویلایەت

مەحمود دوندار ڕایگەیاند، کە داعش لە مانگەکانی ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ەوە تورکیای لە ئەمیریەوە گۆڕیوە بۆ ویلایەت وتی:"لە ساڵی ٢٠١٧دا دوای ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی خاکی لەدەستدا و دەستی بە کشانەوە کرد گرنگ تورکیا وەک ویلایەت ببینێت. واتە سەرنجی خستە سەر کارەکانی لە تورکیا.

دوای ئەوەی تورکیا وەک ویلایەت دیاریکرا مەحمود دوندار باسی لە سیستەمی کاری و ڕێکخراوەیی داعش کرد و وتی:"سەرەتا پەیوەندی بە کاروباری دەرەوەوە هەبوو. ئەو کەسەی کە لە کاروباری دەرەوە بەرپرس بوو سەیری هەموو فایلەکانی کرد. بەڵام دوای ئەوەی بوو بە ویلایەت، وایلێهات کارەکانی سەربەخۆ بوون. والی دەستنیشانکرا. هەروەها والی ڕاستەوخۆ سەر بە (ئەنجومەنی باڵای سەربازی) بوو.

کارەکانی داعش لەبارەی تورکیا زیادیکردووە

مەحمود دوندار ڕایگەیاند، کە یەکەم والی داعش ' والی تورکیا' نوسرەت یلماز (ئەبو فودای) بوو و ڕایگەیاند، نوسرەت یلماز-یش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە عەبدوڵا کارداش (ئەمیر محەمەد المولا ئەلسەلبی) هەبوو. مەحمود دوندار ڕایگەیاند، کە نوسرەت یلماز تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە دیرەزۆر کوژرا و وتی:"لە مانگی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ەوە تا مردنی نوسرەت یلماز لەگەڵی کارم کردووە ئەو والی بوو. من خۆم خەریکی کاری پەیوەندی بووم و بەرپرسی ڕاگەیاندن بووم. دوای ئەوەی نوسرەت یلماز مرد، ئەبو عادل تورکمانی وەک والی تورکیا جێنشینی کرد. هەروەها لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا خاکی دەوڵەتی ئیسلامی بەجێهێشت نازانم بۆ کوێ ڕۆیشت، بەڵام بوو بە والی تورکیا.

مەحمود دوندار ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ەوە داعش ژمارەیەکی زۆر لە ئەمیرەکانی ڕەوانەی دیشێشا، ئیدلب و تورکیا کردووە.

چالاکی لە تورکیا قەدەغە کرا

دوندار وتی، دوای ئەوەی ئەبو عادل تورکمانی لە خاکی ژێر دەستی داعشەوە تێپەڕیوە بۆ ناوچە جیاوازەکان، بووە ئەمیری تیمی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە دێرەزۆر

دوندار گوتی" لە کاتی فوادی دا پەیوەندیم هەبوو لە نێوان ئەمیرەکانی سەر خاکی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەوانەی لە تورکیابوون. من نامەیەکم بۆ نزیکەی ٢٠ کەس نارد لە ڕێگەی کریپتۆوە. فوادی بە نهێنی پەیامی دەنارد. هەروەها پێم وتن هەموومان بە ناوی کۆد تۆمار کراین. ناوەرۆکی پەیامەکان تەنیا لە لایەن فوادی و بەڕێوبەرایەتی باڵای داعشەوە دەزانرا. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا بیستم کە داعش لە تورکیا چالاکیەکانی قەدەغە کردووە. کارێک هەبوو کە پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. چالاکی بۆ ئێمە بەسوود نەبوو. سەبارەت بە تورکیاش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە و جگە لە میدیاکانیش لە ڕێگەی بانگهێشت و ڕێکخراوەکانەوە کارمان دەکرد. پێشتر لەناو داعشدا 'وەزارەتی ڕۆژنامەوانی' هەبوو دوابەدوای لەدەستدانی خاک و کشانەوە، تورکیاش بە ویلایەت ڕاگەیەنرا و کاری میدیایی لەسەر تورکیا بەسترایەوە بە والیەوە.

بۆ ئەوەی بگوێزرێتەوە بۆ تورکیا یان ناوچەکانی نزیک لە تورکیا

مەحمود دونەر نەیویست وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە لە بارەی بارکردن بۆ تورکیا ، بەڵام لە قسەکانیدا وتی:"لەو ڕۆژەوەی کە چوومە ناو دۆسیەکەوە ئامانجێک هەیە بۆ دامەزراندنی والی تورکیا ئەگەری ئەوە هەیە ڕێکخراوەکە لە کۆتاییدا بەرەو تورکیا یان ناوچەکانی نزیک لە تورکیا بگوێزێتەوە.

ڕەنگە داعش جارێکی دیکە رووبکاتە عێراق  و سوریا

مەحمەد دوندارم بەبیر هێنایەوە کە ئەو چەتەی داعش کە لە تورکیا وەک عومەر هەتیک و داعشەکانی وەک ئەو بەدیلگیراون ئازادکران و ئەوەشمان لە مەحمود دوندار پردی و وتی:"ئەگەر لەدوای شەڕی باب لە ساڵی ٢٠١٧دا هێشتا سیاسەتێکی لەو شێوەیە هەبێت، ئەوا رێککەوتنێک لەنێوان ئەوان و داعشدا هەیە. ئامانجەکانی ساڵی ٢٠١٣ی ئەردۆغان بریتین لە داوکردنی موسڵ و کەرکوک. دەیانەوێت چەندین ناوچەی ناو خاکی سوریا و عێراق داگیر بکەن. لەو چوارچێوەیەدا هەروەها دەیانەوێت داعش لە سوریا و عێراق کارا بکرێتەوە. ئاژاوە بۆ ئەوان بەسوودە. ئەمە مانای بەکارهێنان نییە لە ناو داعشدا، بەڵکو بە واتای ئەرکێکی گرنگ دێت. بۆ ئێمە شەڕی دژ بە ئێران و شیعە دەسەپێنێت. من باوەڕ ناکەم کە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پشتیوانی لە ئامانجەکانی ئەردۆغان بکەن، بەڵام سەرەتا پێکەوە بوون، ئەمریکا و تورکیا پێکەوە سنوورەکەیان پاککردەوە و کردەوە. مەبەست لەمەش دەستوەردان بوو لە سوریا. شەڕی ئێمە لە دژی ڕژێمی نوسەیری بوو و بۆ ئەوان سوودبەخش بوو، بەڵام پلانەکانی ئەمریکا کەمێک دواتر گۆڕا. ڕەنگە شەڕی دژی ئێران و شیعەش سودی بۆ ئەمریکا بێت"

ف.ق