داگیرکەران کۆبانێیان گولەباران کرد: منداڵێک بریندار بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەڕەکی کانی کوردانی رۆژهەڵاتی کۆبانێی گولەباران کرد و منداڵێک بریندار بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەڕەکی کانی کوردانی رۆژهەڵاتی کۆبانێ گولەباران کرد.

لە هێرشەکەدا مژدار محەمەدی ١٢ ساڵان بریندار بوو. منداڵەکە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ رەوانەکرا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٤:٠٠ گوندی زۆرمخار و گوندک ئەحمەد مونیری رۆژئاوای کۆبانێشی تۆپباران کرد. لەبارەی هێرشەکەوە زانیاری فراوانتر بەدەست نەهێنران.

گوندەکانی منبج تۆپبارانکران

لە هەمانکاتدا گوندەکانی سەیدا یالانی رۆژئاوای منبجیش بە ئۆبۆس تۆپباران کران.

راگەیەندرا، هێرشەکەدا لە بارەگای دەوڵەتی تورکەوە لە گوندی شێخ ناسری باشوری جەرابلوسەوە ئەنجامدراوە.

ف.ق