داگیرکەران تل رەفعەت، شەهبا و تل تەمریان بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەر یەک لە تل رەفعەت، کانتۆنی شەهبا و تل تەمری بۆردومان کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی بە چەکی قورس بۆردومانی گوندەکانی مەدیۆن و بێلۆنی کانتۆنی شەهبا و دەوروبەری تل رەفعەت دەکات.

بەپێی زانیارییەکان ٦٥ موشەک لە ناوچەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

تل تەمر

دەوڵەتی تورک لە گەڵ چەتەکانی شەوی رابردوو بە چەکی قورس گوندی درداری تل تەمری بۆردومان کرد.

لە بۆردومانکەدا خاڵی سەربازی حکومەتی سوریا کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا دوو سەرباز بە ناوەکانی ئەحمەد ئەل ئازل و عەبدولعەزیز عەبدولرەحمان برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەروەها بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر هێرشی کردبووەسەر گوندی عەبۆش.

هـ . ب