دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبا و شێراوای تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی کانتۆنی شەهبا و گوندێکی ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم دواییانەدا، بە چڕی دەستی بە تۆپبارانکردنی ناوچە و هەرێمەکانی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا کردووە و  لە ئاکامدا بە دەیان هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و بریندار بوون و  هێزەکانی قەسەدەش وڵامدەدەنەوە و لە نوێترین راگەیەنراویدا قەسەدە ئاشکرای کرد کە لە چالاکیەکانیاندا کە لە تۆڵەی شەهیدان ئەنجامدراوە، لە سنوری پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان ٢٣ سەربازی داگیرکەری تورکیان کوشتووە.

لەم چوارچێوەیەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بێنێ ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد.

هەروەها گوندی تەک قەراهی شەهباش لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە تۆپبارانکرا.

تاوەکو ئێستا زیانەکانی تۆپبارانەکە رانەگەینراوە.

ف.ق