دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە گوندێکی گرێ سپی بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی رۆژئاوای گرێ سپی تۆپبارن کرد و فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراویش لە گردی گوندێکی دیکە تەقیەوە.

ئاژانسی هاوار نیوز رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی خربەت باقری رۆژئاوای کانتۆنی گرێ سپی داگیرکراوی بە چەکی قورس تۆپباران کرد. هەروەها فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراو لە گردی گوندی خانێی رۆژئاوای گرێ سپی تەقیەوە.

ف.ق