دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٣ کەسی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شێراوای عەفرین ٣ کەسی ڕفاند و چارەنوسیان نادیارە.

بەپێی زنایاریەکان، چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە ناوی فەیلەق ئەلشام، ٣ هاوڵاتیان لە گوندی بورج قاس و فافیرتینی شێراوا ڕفاند.

دوو کەسیان بە ناوەکانی یاسر جومعە عەلۆ و خەلیل ئەحمەد خەڵگی گوندی فافیرتینن و محەمە ئەحمەد سلێمانیش خەڵکی گوندی بورخ قاسە.

دەگوتریت، لەبەرچاوی کەسوکاریان ئەو کەسانە ڕفێنراون و بۆ شوێنێکی نادیار براون.

دەوڵەتی تورک دوای ساڵی ٢٠١٨ کە عەفرینی داگیر کرد، بە هەزاران کەسی ڕفاندووە. زۆر کەسی بە فیدیە ئازاد کردووە و زۆر کەسیش کوژراون. تاوەکو ئێستاش چارەنوسی زۆربەیان نادیارە.

ف.ق