دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥ کەسی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی جندرێس و شیێی سەر بە کانتۆنی عەفرین هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەسی ڕفاند.

بەپێی سەرچاوەکان لە عەفرینەوە، دەوریەکی هەواڵگری داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ناوی پۆلیسی سەربازی، لە ناوچەی شیێی و جندرێس هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و ٥ هاوڵاتیان ڕفاندووە.

تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئەو هاوڵاتیانە نادیارە.

فەیلەق ئەلشام کە گروپێکی تیرۆریستی و چەتەگەری دەوڵەتی تورکە، ٢٦ی حوزەیرانیش لە گوندی بورج قاسێ و فافیرتفینی شێراوا ٣ کەسیان ڕفاندبوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٨ەوە کە هێرشی کردە سەر عەفرین و داگیری کرد، بە سەدان کەسی ڕفاندووە. هەندێک لەو کەسانە کوژراون و هەندێکیان تاوەکو ئێستا نادیارن. ژمارەیەکیشیان بە فیدیە ئازادکراون.

ف.ق