دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی بنکەى سەربازیی نوێ دروست دەکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ناسرییەی گرێ سپی بە زۆر بە هاووڵاتییەکانی چۆڵ دەکات و بنکەی سەربازیی نوێی تیادا دروست دەکات.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر گوندی ناسرییە لە نزیک شارۆچکەى شەرگراک لە کانتۆنی گرێ سپی تاوەکو بنکەى سەربازی لە گوندەکەدا دروست بکات.

بە پێی زانیارییەکان، گوشار لە گوندییان و هاووڵاتییانی گوندەکە دەکەن بۆ ئەوەى ناچار بن گوندەکەیان چۆڵ بکەن و سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندەکەدا بنکەى سەربازی دروست بکات.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، هاووڵاتییانی گوندەکە بەهۆی گوشارەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ناچار بوون گوندەکەیان چۆڵ بکەن، چونکە لەوە نیگەرانن لە ئەگەری مانەوەیاندا لە گوندەکەیاندا لەلایەن سەربازە فاشیستەکان و چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە بکوژرێن، یان بڕفێنرێن.

ژ.ت