دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا بارەگایەکی داگیرکاری تری دامەزراند

دەوڵەتی تورک کە هێرشە داگیرکارانەکانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام دەکات، لە عەین عیسا دەستی بە دامەزراندنی بارەگایەکی نوێی سەربازی کردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەورووبەری عەین عیسا بارەگایەکی سەربازی تری دامەزراند.

لەم بارەگایەدا چەکی قوورس جێگیر کراوە و کاری سیخووڕی و چاودێری ئەنجام دەدرێت.

ئاژانسی هاوار بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەری گرتووە، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە گوندی مۆالەکێ لە ڕۆژئاوای عەین عیسا بارەگایەکی دامەزراندووە.

دەوڵەتی تورک پێش ئیستاش لە نزیک گوندی  مۆالەکێ بارەگایەکی دامەزراندبوو.

دەوڵەتی تورک بە دامەزراندنی بارەگای سەربازی بەنیازە هەوڵە داگیرکارییەکانی خۆی فراوانتر بکات.

ک-ش