دەوڵەتی تورک ماڵێکی لە تل ڕەفعەت بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماڵێکی لە ناوچەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبا بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەست گەیشتوون، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە شەهبا ماڵێکی بۆردومان کردووە.

ڕاگەیەندراوە، لە تەنیشت ئەو ماڵەدا کە بۆردومان کراوە، شوێنێکی یاریی منداڵان هەیە و کەمێکی مابوو ئەو بۆردومانە ببێتە هۆی کۆمەڵکوژییەک.

سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن، لە بۆردومانەکەدا زیان بە هیچ کەسێک نەگەیشتوە.

ژ.ت