فرۆكەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر جارێكی تر پێنجوێن بۆردوومان دەكەن

ماوەی دوو رۆژە ولەسەر یەك فرۆكەی بێ فرۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی گوندەكانی سنوری شارۆچكەی پێنجوێن دەكات.

قائیمقامی پێنجوێن زانا رەحمان بەرۆژنیوزی راگەیاندوە؛ لەكاتژمێر ٠٥:٤٥ی ئێوارەوە فرۆكەی بێ فرۆكەوانی دەوڵەتی تورك گوندی بەیانێ لەسنوری شارەدێ  ناڵپارێز بۆردوومان دەكات و ووتوویەتی ئەوە چەندین جارە ناوچەكە بۆردوومان دەكرێت و تا ئێستاكەش زانیاری لەسەر زیانەكان بەدەست نەخراون.

جێگای ئاماژەیە دوێنێ فرۆكەی شەڕكەر و بێ فرۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دووجار ناوچەكەیان بۆردوومان كردون.

هـ . ب