فەرماندەیی گشتی یەپەگە یادی شەهید خەبات دێرکی کردەوە

فەرماندەیی گشتی یەپەگە لە ساڵیادی شەهیدکردنیدا، یادی شەهید خەبات دێرکی کردەوە و وتی، " خاوەنداری لە میراسی شەهیدەکانمان دەکەین و هەموو شەهیدەکانمان بەڕێزەوە بەبیردەهێنینەوە."

راگەیەنراوی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەم شێوەیەیە:

لە ١١مین ساڵیادی شەهیدکردنیدا بەڕێزەوە یادی شەهیدی پێشەنگ و فەرماندەکەمان شەهید خەبات دێرک دەکەینەوە.

لە سەرەتای مرۆڤایەتی تاوەکو ئێستا، لە دروستکردنی هەر وڵاتێک یان سەرەتای شۆڕشەکاندا مرۆڤی خاوەن بوێری، زانا و خاوەن تایبەتمەندی پێشەنگ دەردەکەون. بۆ شۆڕشی رۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش هەندێک کەس دروست بوون بە هەمان تایبەتمەندیەکانەوە و چارەنوسی گەلی خۆیان گۆڕی. یەکێک لەوانەش شەهید خەبات دێرکە.

لە ساڵانێکی دوور و درێژدا کە تۆی ژیانێکی ئازاد لەم خاکەدا جێنرابوو، ساڵی ٢٠١١ ئەو تۆوە ڕوا و گەورە بوو و لە هەموو جیهان بڵاوبووەوە. بە پێشەنگایەتی شەهید خەبات گەل ڕێکخرایەوە، پەروەردە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش دەستیپێکرد. بە تایبەتی گەلی کورد کە بە هەزاران ساڵە جگە لەخۆی سەربازی بۆ هەموو کەسێک کرد، ئەمجارە سەربازی بۆ خۆی کرد، لەسەر بناغەی پاراستنی جەوهەری سوپایەک دروستکرا. گەلی هەرێمەکە بە کورد، عەرەب، سوریانی و پێکهاتە جۆراوجۆرەکان، کۆکرانەوە. دامەزرانی سیستمی دیموکراتی گەلان لە هەرێمەکە نیشانەی ئەوەیە. شەڕڤانانی شەهید خەبات کە لە هەموو پێکهاتەکان پێک دەهات، لە سەنگەرەکاندا شان بە شان بوون. وایکرد کە بەرخۆدانمان سەربکەوێت. لە سایەی هەڤاڵانمان کە لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا بە فیداکاری و ڕەنجەوە شەڕیان کرد و لەدژی داگیرکەری بوون بە قەڵغان و گیانیان بەخت کرد. میراسی شەهید خەبات و هەموو شەهیدان بەو ئەندازەیەی کە دەتوانرێت بەو میراسە هەزاران شۆڕش ئەنجام بدرێت.

شۆرش، بە تەنها بە کەسایەتیە گەورەکان دروست دەبێت. شەهید خەبات خاوەن کەسایەتیەکی گەورە بوو. بە ئەزمونی چەندین ساڵە، کەسایەتیەکی گەورەی دروست کردبوو. جۆش و خڕۆشی، فیداکاریەکەی و هەڵوێستی کە هیچ کاتێک ماندوو نەدەبوو، وایکرد کە لە ماوەیەکی کورتدا هەنگاوی گەورە بنرێت. لە ماوەیەکی کەمدا دامەزراندنی بناغەی یەپەگە نیشانەی ئەوەیە. فەرماندە شەهید خەبات دێرک، لە دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)دا هەنگاوێکی مێژووی هاویشت. هەڤاڵ خەبات کە بە هەڵوێستی خۆی شێوەی فیداکاری خوڵقاند، بووە هۆی بەرەوپێشەبردنی شەڕڤانتی دیسیپلین لەدژی هەرجۆرە دواکەوتوییەک لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەزمونەکانی کە لەنێو شەڕدا کۆیکردەوە، بە دامەزراندنی یەپەگە هەمیشەیی کرد.

ئێمە وەک فەرماندەیی یەپەگە، لە کەسایەتی شەهید خەبات دێرکدا کە لە ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٢دا شەهیدکرا و بە فیداکاری هەموو شەهیدەکانمان، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاو و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستکەوتەکان دەپارێزین. ئێمە جارێکی دیکە بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە خاوەنداری لە میراسی شەهیدەکانمان بکەن و بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە."

ف.ق