عەفرین، شەهبا، تل تەمر و منبج بە چڕی بۆردومان کران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکیتر بۆردومان گوندەکانی منبج، و تل تەمری کرد. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەسەدان جار بۆردومانی کانتۆنی شەهبا و عەفرینیشی کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٩ی تشرینی دووەم بەدواوە هێرشێکی قورس دەکاتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

بەکاتی هەرێمەکە کاتژمێر ١١:٢٠ گوندەکانی جات و ماسی سەر بە منبج بە کاتیوشا بۆردومان کران.

لە هەمان هەرێم هەروەها فڕۆکەی سیخوڕی سوڕانەوە.

بەکاتی هەرێمەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ گوندی گۆزەلیەی تل تەمر بە هاوەن و تۆپ بۆردومان کران.

داگیرکەران لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێرشێکی دژواریان کردە سەر شەهبا و عەفرین.

ناوچەکانی شەرا و شێراوای عەفرین هەروەها گوندەکانی سەر بە شەهبا تا بەرەبەیانی ٥٤٥ جار بە تانک و کاتیوشا بۆردومان کران. لە کاتی بۆردومانەکەدا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی شەڕ بە سەر ئەو ناوچەیەدا سوڕانەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان گوندەکانی شێراوا، مەرەناز، ئاڵقەمیە، تاتمەرەش، مالکیە، مەرەناز و تنبی شەرا بۆردومان کراون.

لە تنب لە هێرشێکدا سەربازێکی دیمەش ژیانی لەدەستدا.

لە شێراوا گوندەکانی مەیاسە، بێنێ، هرشێ سۆخانکێ، عاقیبێ، بەڤبار عاقیبێ و زیارەت تا سەرلەبەیانی بۆردومان کران.

لە هەرێمی شەهباش گوندەکانی زیوان، خربەت ئەل شەعالە، عەین دەقنە، بێلونیە، شێخ عیسا، وەردیە و تل ماقید بۆردومان کران.

هـ . ب