گەلانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەرەو گۆڕەپانەکانی نەورۆز بەڕێکەوتوون

ئەمڕۆ لە ١١ شاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەورۆز پیرۆز دەکرێت. خەڵکی هەرێمەکە بە هەموو قەوارە و پێکهاتەکانیانەوە بەرەو گۆڕەپانەکانی نەورۆز بەڕێکەوتوون.

ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بە دروشمی 'بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆز رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین، داگیرکاری تێکدەشکێنین' بەڕێوەدەچن.

ئەمڕۆ لە حەسەکە، قامیشلۆ، دێرک، گرکێ لەگێ، تربەسپی، عامودێ، دربێسییە، ڕەقا، کۆبانێ، شەهبا و حەلەب نەورۆز پیرۆز دەکرێت.

شەوی ڕابردوو لەو شارانەدا ئاگری نەورۆز کرایەوە و ئەم بەیانییە خەڵکی هەرێمەکە بەرەو گۆڕەپانەکانی نەورۆز بەڕێکەوتن.

ژ.ت